مانسا موسا
مانسا موسا
[دەستکاری]مانسا موسا،نۆیەمین مانسا(فەرمانڕەوا)ی (ئیمپراتۆریەتی مالی)بوو کە دەکەوتە ڕۆژئاوای ئەفریقا کە لە سەردەمی ئەودا ئیمپراتۆرییەکە گەیشتە لوتکە،ساڵی لە دایک بوونی نازانرێت بەڵام بە مردنی لە تەختی دەسەڵات نامێنێت.ماوەی فرمانڕەوایی(١٣١٢ز-١٣٣٧ز). [١]
مانسا بە دەوڵەمەندی و بەخشندەییەکەی ناسرابوو،لە ناو کۆمەڵگەدا نازناوی دەوڵەمەند ترین پیاوی مێژووی لێنراوە.بەڵام ڕادەی دەوڵەمەندییەکەی تا ئێستا بە دڵنیایی نەزانراوە. [٢]
مانسا سەرمایەیەکی لە ڕێی دەسەڵاتی ئیمپراتۆڕییەتەکەیەوە بە دەست هێنابوو،بە کۆنترۆڵ کردن و باج خستنە سەر بازرگانی خوێ لە هەرێمەکانی باکور هەروەها زێڕیش لەو ناوچانەی دەوڵەمەندن بە زێڕ لە باشور؛(بامبوک،وانگارا،گەلام،تانغازا و چەندانی تر)مالی یەدەگێکی ئێجگار گەورەی زێڕی هەبوو، هەروەها دەشگوترێت کە بازرگانی بە عاجی فیل کردووە و چەندان کاڵای تر وەکو:کۆیلە،بەهارات،ئاوریشم و سیرامیک. [٣] [٤]
موسا چووەتە شاری مەککە لە ساڵی ١٣٢٤ بەو مەبەستەی حەج ئەنجام بدات بە دەست و پێوەندێکی زۆر و ئاڵتونیش هەروەها،لە ڕێگای خۆ لە قاهیرە لای داوە،کە دەگوترێت دیارییە گران بەهاکانی کاریگەری هەبووە لە سەر بە های زێڕ لە مسیردا و سەرنجی جیهانی عەرەبی و باکوری ئەفریقای زۆر بە دەستهێناوە. [٥]
موسا سنورەکانی ئیمپراتۆرییەتەکەی گەورەکرد و فراوانی کرد ،بە تایبەتیش شارەکانی گاو و تیمبکتوی کە خستییەوە ناو سنوری دەسەڵاتەکەی خۆیەوە.
بوارە جیاجیاکان
[دەستکاری]مانسا موسا بۆ دیزاین و ئەندازیاری سودی لە ئەندەلوس وەرگرتووە هەروەها قاهیرەش.
تیمبوکتو هەر زوو بووە ناوەندی بازرگانی(trade center )و کلتوری هەروەها ناوەندێکی فێربوونیش کە وەکو زانکۆ بوو بە ناوی (سانکۆرێ مەدراش)مەدرەسەی سانکۆری، [٦]
مەرگ
[دەستکاری]وادەی مردنی مانسا موسا بەڵگەی دڵنیای لە سەر نییە،بەڵام نەهێمیا لیڤتزۆن ساڵی ١٣٣٧ی داناوە و لە لایەن زۆربەی مێژوونوسانەوە وەرگیراوە.،بەو بەڵگە مێژوویانەی لەبەردەستماندان مانسا موسا بە مردنی ئاسایی مردووە. [٧] لە دوای مردنی مانسا کوڕەکەی جێی دەگرێتەوە ( maghan I). [٨]
سەرمایە
[دەستکاری]مانسا موسا بە سەرمایە زۆرەکەی ناسراوە، زۆرجار بە دەوڵەمەند ترین پیاوی جیهان ناوی دێنرێت،سەرمایەکەی بە ٤٠٠بلیۆن دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت،بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە دڵنیامان بکاتەوە لێی.[٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Musa I of Mali | Biography, Wealth, Slaves, Pilgrimage, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The richest man who ever lived». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٠ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mansa Musa (Musa I of Mali)». education.nationalgeographic.org (بە ئینگلیزی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Rodriguez، Junius P. (1997-12). The Historical Encyclopedia of World Slavery [2 Volumes] (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-0-87436-885-7.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Digital History». www.digitalhistory.uh.edu. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nizamoglu، Cem (٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٣). «The University of Sankore, Timbuktu». Muslim Heritage. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «How did mansa musa die?».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Tesfu، Julianna (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). «Mansa Musa (1280-1337) •» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The 25 Richest People Who Ever Lived - Inflation Adjusted | Celebrity Net Worth». web.archive.org. ٢ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)