مازن حەمادە
| مازن حەمادە | |
|---|---|
| بە عەرەبی: مازن الحمادة | |
| لەدایکبوون | ٣ی تەممووزی ١٩٧٧ پارێزگای دێرەزۆر، سووریا |
| مردن | ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (٤٧ ساڵ ژیاوە) زیندانی سەیدنایە، سووریا |
| ڕێکەوتی ونبوون | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ |
| Date of burial or cremation | ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| شوێنی دەستبەسەرکردن | زیندانی سەیدنایە |
| پیشە | پسپۆڕی تێکنیکی، چالاکوان |
مازن حەمادە (٣ی تەممووزی ١٩٧٧ – کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤) چالاکوانێکی سورییە و خەڵکی دێرەزوورە. بەھۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکوومەتی سووری لە چوارچێوەی بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ زیندانی کرا و ساڵ و نیوێک ئەشکەنجە درا. دوای ئەوەی لە سووریا دوورخرایەوە، بوو بە پەناخواز لە ھۆڵەندا و لەوێ بە ئاشکرا شایەتحاڵی ئەو دەستدرێژیانەی دا کە تووشی بوو. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ حەمادە بووە قوربانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ, کاتێک لەلایەن ھەواڵگری سووریاوە دەستگیرکرا. لەو کاتەوە بێسەروشوێن بووە.[١]
دیارنەمانی ناوبراو تا ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەردەوام بوو، کاتێک تەرمەکەی لە زیندانی سەیدنایە دۆزرایەوە، کە یەکێکە لە زیندانە بەناوبانگەکانی مامەڵەی خراپ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لە سووریا، تەرمەکەی ھەڵواسرابوو و کارەبای لێدرابوو.[٢]

ژیان
[دەستکاری]حەمادە دەرچووی پەیمانگای پیشەسازی نەوت بوو، و وەک تەکنیکارێک لە کۆمپانیای فرەنەتەوەییی نەوت و غازی فەڕەنسی شلومبێرگەر کاری دەکرد
بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کرد کە داوای ئازادی و دیموکراسی زیاتری دەکرد، و بڕیاریدا بە مۆبایلەکەی ئەم ڕووداوانە وێنە بگرێت. حەمادە بۆ یەکەمجار لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای ھەواڵگری سووریاوە دەستگیرکرا. دوای ھەفتەیەک ئازاد کرا. دوای دەستگیرکردنی دووەم لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ و دوو ھەفتە دەستبەسەرکردنی لە ھەمان لق، بڕیاریدا بەرەو دیمەشق بڕوات.[٣][٤][٥]
دوورخستنەوە
[دەستکاری]دوای ئازادکردنی، ھێشتا مازن حەمادە لەلایەن دەزگای ھەواڵگرییەوە داواکراو بوو. بۆیە بڕیاری جێھێشتنی سووریای دا و داوای مافی پەنابەری لە ھۆڵەندا کرد.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Taub, Ben (April 11, 2016). "Exposing Assad's War Crimes". The New Yorker. Condé Nast. Retrieved December 21, 2021.
- ↑ https://www.aljazeera.com/news/liveblog/2024/12/10/live-israel-bombards-syria-as-opposition-seeks-to-form-new-government
- ↑ https://www.letemps.ch/monde/mazen-alhamada-un-tragique-destin-syrien
- ↑ https://www.letemps.ch/monde/combat-mazen-digne-survivant-dictature-syrienne
- ↑ https://www.vdc-sy.info/en/reports/1382611143#.YbUibb3MLvU%5B%5D
- ↑ https://www.washingtonpost.com/podcasts/post-reports/where-is-mazen-alhamada/