ماریۆ پارتی ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماریۆ پارتی ٥ (بە ئینگلیزی: Mario Party 5)یارییەکی ڤیدیۆیی بۆردی ئاھەنگەکانە بۆ کۆنسڵی نینتێندۆ گەیم کیوب، ئەمە پێنجەمین یاری زنجیرەی ماریۆ پارتییە، لەلایەن ھادسۆن سۆفت پەرەی سەندووە و لەلایەن نینتندۆ بڵاوکراوەتەوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە ئەمریکای باکوور و لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە ژاپۆن و لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ لە ئەورووپا بڵاوکرایەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

ماریۆ پارتی ٥ ھەمان یاری ماریۆ پارتی ٤. یاریزانەکان بە دەوری تەختە دەڕۆیشتن بۆ کۆکردنەوەی دراوەکان کە دەتوانن بەکاری بھێنن بۆ کڕینی ئەستێرەکان. بەشێکی تێدایە بەناوی یاری بچووک، ھەر یاریزانێک یاری بچووک ببتاتەوە واتایی ئەوەیە دراوەکە دەباتەوە. براوەکە یاریزانێکە کە زۆرترین ئەستێرەی ھەیە لە کۆتایی یارییەکەدا. ھەروەھا تەختەی داریی تێدایە کە چەندین جۆری جیاوازی «بۆشایی» ھەیە، یەکێکیان بریتییە لە زیادکردنی سکەی شین، بۆشایی سوورەکەی بەکاردێت بۆ بردنی سکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]