ماریۆ پارتی ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ماریۆ پارتی ٤ (بە ئینگلیزی: Mario Party 4) یارییەکی ڤیدیۆیی بۆردی ئاهەنگە بۆ کۆنسڵی نێزتێندۆ گەیم کیوب. ئەمە چوارەمین یاری زنجیرەی ماریۆ پارتییە، ئەمە یەکەم یاری ماریۆ پارتییە لە نێنتێندۆ گەیم کیوب. لە لایەن هادسۆن سۆفت و نێنتێندۆ بڵاو کراوەتەوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ لە ئەمریکای باکوور، ژاپۆن لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ و لە ئەوروپا لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ بڵاوکرا.

یاریکردن[دەستکاری]

یاڕی ماریۆ پارتی ٤ هەمان شێوازی یاری ماریۆ پارتی ٣یە. یاریزانەکان بە دەوری تەختەی شەترەنجدا دەڕۆن و سکە و ئەستێرەکان کۆدەکەنەوە بە درێژایی ڕێگاکە. چوار یاریزان یاری دەکەن، دوای ئەوەی هەر چوار یاریزانەکە ڕۆیشتن و یارییەکی بچووکیان کرد، ئەوکاتە کێ بردیەوە واتایی ئەوەیە دراوەکە دەباتەوە. ئەو یاریزانانەی کە زۆرترین ئەستێرەیان هەیە لە کۆتایی یارییەکەدا براوە دەبن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]