ماریۆ پارتی ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماریۆ پارتی ٣ (بە ئینگلیزی: Mario Party 3) یاریەکی ڤیدیۆیی بۆردی ئاهەنگە بۆ کۆنسڵی یاری نێتیندۆ ٦٤. ئەمە سێیەمین یاری زنجیرەی ماریۆ پارتییە. ئەمە دوایین یاری ئاهەنگی ماریۆیە لە نینتندۆ ٦٤ کە لە لایەن هادسۆن سۆفت بەرهەم هێنراوە و لە لایەن نینتندۆ بڵاو کراوەتەوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە، لە ئەمریکای باکوور لە ٧ی ئایاری ٢٠٠١، لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە ئەوروپا بڵاوکرایەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

ماریۆ پارتی ٣ هەمان شێوازی یاری ماریۆ پارتی ٢ی هەیە. یاریزانەکان بە دەوری تەختە دەڕۆن بۆ کۆکردنەوەی دراوەکان کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ کڕینی ئەستێرەکان. هەروەها یارییەکی هەیە بەناوی یاری بچووک، ئەو یاریزانانەی کە یاری بچووک دەبەنەوە واتایی ئەوە دەگەیەنێ کە دراوەکە دەباتەوە. براوەکە یاریزانێکە کە زۆرترین ئەستێرەی هەیە لە کۆتایی یارییەکەدا. شتێکی نوێ لەم یارییە بۆشایی یاریکەرانە کە ئەگەر یاریزانێک لەم بۆشاییە بنیشێتەوە، دەبێت پارەی هەموو دراوەکانیان بدەن پێی بۆ ئەوەی یارییەکی بچووک بکەن. ئەگەر سەرکەوتوو بێت یاریزانەکە، ئەوکات دراوەکانی یاریزانەکە دوو هێندە دەبێت یان زیاتر بە پشت بەستن بە ئەنجام، ئەگەر یاریزانەکە شکستی هێنا هەموو دراوەکان لە دەست دەدات. یەکێک لە تایبەتمەندیە نوێیەکانی ئەم یارییە بۆردی دۆڵ بوو، کە لێرە یاریزانەکان یەک لەسەر یەک لە دژی یاریزانێکی تر لەسەر تەختێکی شەترەنج یاری دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]