لە دارستانەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە دارستانەک
ھونەرمەندئەلێکساندەر گێریمسکی
ساڵ١٨٨٢

لە دارستانەک (بە پۆڵەندی: W altanie) تابلۆیەکی ڕۆنە کە لەلایەن وێنەکێشێکی ڕیالیزم پۆڵەندی ئەلێکساندەر گێریمسکی لە ساڵی ١٨٨٢. لە مۆزەخانەی نیشتیمانی لە وارسا، پۆڵەندا.

پێناسە[دەستکاری]

تابلۆکە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک ئەرستۆکراتی نیشان دەدات کە بە جلوبەرگی سەدەی ١٨، کە لە ڕۆژێکی ھاویندا لە باخچەیەکدا ڕوودەدات. لە ناوەندەکەدا چوار کەسایەتی خەریکی گفتوگۆیەکن کە لە تەنیشت مێزێکەوە دانیشتوون و یەکێکیان لە تەنیشتیان وستاوە. پەڕۆیەکی سپی مێز و کوپەکان و دیکانتەر نیوە پڕ لە مێزەکە کەوتوون. باکگراوندەکە پێکھاتووە لە ترێلیس لە لای ڕوزھەوە ودارەکان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی تر کە لە لای چەپەوەکان لە تەنیشت مێز لە دانیشتوون. لە گۆشە خواروەی دەستی چەپی تابلۆکە پیاوێک ھەیە کە پاڵکەوتووە بەسەر نافورەیەکدا ھەروەھا چەند ڕوەکێک لەناو گۆزەی گوڵدا ھەیە. تابلۆکە پڕە لە ڕەنگی ڕوون و قووڵ و زیندوو کە کەشێکی ھەستیار لە ڕۆژێکی گەرمی ھاویندا دروست دەکات.[١]

شیکار[دەستکاری]

لە ئاربۆر لەلایەن گێریمسکی لە ساڵی ١٨٨٢ دوای مانەوەی لە ڕۆما کێشراوە و بە ڕێبازی ھونەرمەند بۆ ئیمپڕێشنیزم دادەنرێت. ھەروەھا ناڕەزایەتییەکەی بوو بەرامبەر بە پەیوەستکردنی بەرھەمەکانی بە پلەی یەکەم بە وێناکردنی ژیانی ھەژاران، کە ئەمەش تایبەتمەندییەکی تایبەمەندی تابلۆ سەرەتایییەکانی ھونەرمەند. ئەو ویستویتی بۆ ڕەخنەگران بسەلمێنێت کە تەکنیکە واقیعییەکان دەربڕینی ھونەری دەتوانێت جۆرەھا دیمەنی جیاواز لەوانەش ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیانی چینی سەرەوە ھەیە وێنا بکات. ئەو ھونەرمەندە گرنگییەکی زۆری بە وردەکارییەکانی و بڕیاریدا فیگەرەکانی ناو تابلۆکە بە جلوبەرگ ڕەسەنی سەدە پێشووەوە بپۆشێت وەک ڕێگەیەک بۆ نیشاندانی لێھاتوویی ھونەری خۆی.[٢][٣] دەتوانرێت کارەکای گێریمسکی بەراورد بکرێت بە ئیمپڕێشنیتزمی فەرەنسی، ھەرچەندە ھێشتا نەچووبووە پاریس و ھیچ بەڵگەیەک نەبوو کە کارەکانیان بینیبێت.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Historia jednego obrazu: „W altanie" – Aleksander Gierymski - programy, Oglądaj na VOD TVP". TVP VOD (بە پۆڵەندی). Retrieved 2022-11-08.
  2. ^ "Aleksander Gierymski, "W altanie"" (بە پۆڵەندی). Retrieved 2020-10-29.
  3. ^ "Dlaczego Aleksander Gierymski pociął pierwszą wersję obrazu „Altana"? A może nigdy nie było dwóch „Altan"…" (بە پۆڵەندی). Retrieved 2020-10-29.
  4. ^ "Aleksander Gierymski Info". Retrieved 2020-10-31.
  5. ^ "The Poet of Light in Warsaw". Retrieved 2020-10-31. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.