لێڤ ڕوبینشتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لێڤ ڕوبینشتن

Лев Рубинштейн
ڕوبینشتن لە ٢٠١٧
لەدایکبوون
لێڤ سەمیۆنۆڤیچ ڕوبینشتن

(١٩٤٧-0٢-١٩) ١٩ی شوباتی ١٩٤٧
مەرگ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠١-١٤) (٧٦ ساڵ ژیاوە)
مۆسکۆ، ڕووسیا
نەتەوەڕووسی
پیشەوتارنووس، ڕۆژنامەنووس، شاعیر، چالاکوانی کۆمەڵایەتی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئەندریێ بێلی (١٩٩٩)


لێڤ سەمیۆنۆڤیچ ڕوبینشتن (بە ڕووسی: Лев Семёнович Рубинштейн؛ ١٩ی شوباتی ١٩٤٧ – ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤) وتارنووس، ڕۆژنامەنووس، شاعیر و چالاکوانی کۆمەڵایەتی ڕووسی بووە. دامەزرێنەر و ئەندامی کۆنسێپتۆلیزمی مۆسکۆ (چەمکگەرایی مۆسکۆ) بووە.[١][٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

لە ١٩ی شوباتی ١٩٤٧ لە مۆسکۆ لە دایک و باوکێکی جوولەکە لەدایکبووە،[٤] ڕوبینشتن لە پەیمانگای زانستی زمانەوانی مۆسکۆ بۆ لێکۆڵینەوەکانی فیلۆلۆژیای نامەنووسی خوێندوویەتی. دوای تەواوکردنی خوێندن، وەک کتێبخانەوان و پەڕتووکنووس کاری کردووە. لە ساڵانی حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕوبینشتن بووە نووسەرێکی سەرەکی لە دیمەنی ئەدەبی ژێرزەمینیی سۆڤیەتدا، بەتایبەتی بەھۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چەمکگەرایی مۆسکۆ. لە دواتردا، کارەکەی گواستەوە بۆ ڕۆژنامەگەری و چالاکیی کۆمەڵایەتی. ڕوبینشتن ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیرینا گۆلۆڤینسکایا کردووە و کچێکیان بە ناوی ماریا بووە.[٥][٦]

ڕوبینشتن لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە مۆسکۆ ئۆتۆمبێلێک لێی دەدات، و دوای شەش ڕۆژ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بەھۆی پێکدادانەکە گیانی لەدەستدا.[٧][٨][٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Мемория. Лев Рубинштейн [Memorial. Leo Rubinstein]. polit.ru (بە ڕووسی). Archived from the original on 19 July 2020. Retrieved 17 July 2020. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Lev Rubinstein". www.poetryinternational.com (بە ھیندی). Retrieved 2024-01-17.
  3. ^ Correspondents, B. N. N. (2024-01-14). "Lev Rubinstein, Influential Russian Poet and Dissident, Dies at 76". BNN Breaking (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
  4. ^ "Чем известен Лев Рубинштейн". Коммерсантъ (بە ڕووسی). 14 January 2024. Archived from the original on 15 January 2024. Retrieved 16 January 2024.
  5. ^ "Lev Rubinstein | Open University". openuni.io (بە ڕووسی). Retrieved 2024-01-17.
  6. ^ "Лев Рубинштейн: фото, биография, фильмография, новости - Вокруг ТВ". Вокруг ТВ (بە ئینگلیزی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
  7. ^ "Умер поэт Лев Рубинштейн". Meduza (بە ڕووسی). 14 January 2024. Archived from the original on 14 January 2024. Retrieved 14 January 2024.
  8. ^ "Russian poet and Kremlin critic Lev Rubinstein dies aged 76". The Guardian (بە ئینگلیزی). 14 January 2024. ISSN 0261-3077. Archived from the original on 14 January 2024. Retrieved 14 January 2024.
  9. ^ Cursino, Malu (14 January 2024). "Russian poet and Putin critic Lev Rubinstein dies after car crash". BBC News. Archived from the original on 15 January 2024. Retrieved 15 January 2024.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]