لێنزی کامێرا
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

لێنز یان ھاوێنە پارچەیەکی کامێرایە کە وەک دەرچەیەکە بۆ چوونە ژوورەوەی ڕووناکی بۆ نێو کامێرا، و بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی ھەر شتێک، واتە بەبێ لێنز کامێرا ناتوانێت وێنە ناگیرێت.
جۆرەکانی لێنز
[دەستکاری]- لێنزی ئاسایی normal lens: لێنزێکی ئاساییە و بە پلەی ٥٠° وێنە دەگرێت - لە زۆرینەی کامێراکان لێنزی ئاسایی دادەنرێت.
- ماکرۆ لێنز macro lens: لێنزێکە بۆ وێنەگرتنی ماددەی ورد وەک زیندەوەری ورد کە بە ٢٥° پلە وێنەکان دەگرێت - واتە وێنەکانی دەبێت بچووکتر بێت لە لێنزی ئاسایی (نۆرماڵ).
- wide-angle lens: ئەم لێنزە بۆ وێنەگرتنی مەودای زۆرە واتە دەتوانێت زۆرتر لە ٦٠° پلە بووایە
- تێلی یان دوورە لێنز elephoto lens: ئەم لێنزە بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی وێنە دوورەکان لە مەودایەکی زۆر دوور - بەزۆری بەکاردێت لە وێنەگرتنی وەرزشی یان وێنەگرتنی سرووشتی و ئاژەڵە کێوییەکان.
- لێنزی چاوی ماسی Fish eye lens: بە جۆرێ لە لێنزەکان دادەنرێت بەڵام خۆی جۆرێکە لە wide-angle lens بەڵام لە جۆری ultra wide-angle lens کە ئەم جۆرەیان وەک چاوی ماسی وێنە دەگرێت لایەکان وێنەکە دەچەمێنێتەوە.
گالێری
[دەستکاری]- تێلیفۆتۆ لێنز - بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی وێنە دوورەکان
- ماکرۆ لێنس بۆ وێنەی ورد
- لێنزی wide-angle بۆ وێنەی مەودا فراوانەکان
- لێنزی چاوی ماسی جۆرێ لە واید ئەنگل لێنز
- لێنزی ئاسایی - نۆرماڵ
- وێنەیەک بە لێنزی ئاسایی - ڕەواندز - کوردستان
- وێنەی زیندەوەرێک بە ماکرۆ لێنز گیراوە
- وێنەی ژوورێک بە لێنزی چاوی ماسی گیراوە
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لێنزی کامێرا تێدایە.