بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی ویکیپیدیا:ناوی وتارەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نووسینەوەی ھەندێ ڕێسا لەسەر ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان

[دەستکاری]

سڵاو @Gejeluk، Aza، Pirehelokan، Épine، Serchia، Calak، Ahmad870، Hivja، Sakura emad، و Zemen: و ئەوانی تریش، ئێستا ئەگەر درەنگیش نەبێت، کاتێکی خراپ نییە تا ھەندێ ڕێسا لەسەر ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان و ئەو وشانەی دادەنرێت بنووسین تا ئیتر لەسەریان بڕۆین و لەسەر پەڕەی وتووێژەکان بە جیا بۆ بەکارھێنەران ڕوون نەکرێتەوە کە چی دروستە و چی نا و یەکسەر دەتوانین بەستەری ئێرەیان پێ بدەین. زۆر جاریش بەکارھێنەران سەریان لێ تێک چووە و نازانن لێرە لەسەر چی پێوەرێک ناوی وتارەکان دیاری دەکرێن کە ناحەقیان نییە! نامەوێ درێژەی پێ بدەم و داواکەم ڕوونە. تکایە ئەگەر دەتانەوێ، بەشداری بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٢٧، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram، بە ڕای من، وشەکە دەبێ ئەم دوو مەرجەی تێدا بێ:
  • لە ڕووی مانایییەوە دروست بێ. وەکوو کایەکلێ بۆ toy.
  • لە ڕووی ڕێزمانییەوە دروست بێ (ئەگەر داڕێژراو بێ). وەکوو ڕێگاگلێن بۆ road roller.
مەرج نییە ئەم دوو خاڵەی تێدا بێ (تێیدا بوو، باشترە):
  • کوردی بێ (بەتایبەت میراتییەکان، میراتی = inherited). وەکوو دین بۆ religion.
  • باو بێ. وەکوو با بۆ wind.
تێبینیی ١: وشەکە ئەگەر یەکەمین دوو مەرجی تێدا بوو، بەڵام کوردی نەبوو و جێگرەوەی باشی نەبوو، نابێ لا ببرێ.
تێبینیی ٢: وشەکە ئەگەر لە ڕووی مانایی و ڕێزمانییەوە دروست بوو و کوردیش بوو (بەتایبەت میراتی)، بەڵام باو نەبوو، نابێ لا ببرێ. ‎Gêjełûk ١٤:٣٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram پێشنیاری باشە. ھیڤجا (وتووێژ) ١٥:١٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بە بۆچوونی من، وشەی بەکارهێنراو، ڕێزمانیانە دروست بێت، هەروەها لە واتاکانیدا بەرانبەرێکی نزیک و گونجاوی بۆ وشەی وەرگێڕدراو تیابێت، دواتر دەبێ وشەکە کوردی بێت، ئێرە ویکیپیدیای عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و هتد نییە، بۆیە هیچ پاپەندی نابێت هەبێ بەو زمانانە کە کوردی پێ ببەستینەوە و شێوەی کوردی پێ بشێوێنین.
وشەکان با باوبن، بەڵام لە کاتی نەبوونی وشەیەکی باو، وشەیەکی ناباوی کوردی پێشینترە لە وشەیەکی بیانی( ئەگەریش وشە بیانییەکە باو بێت هەر کوردی پێشینترە).
ئەگەر وشەیەکی نوێی گونجاو بەپێی ڕێساکانی سەرێ دانران، بۆ بابەتێک کە هیچ باس نەکراوە لە کوردیدا، یان نەنووسراوە بە کوردی لەسەری، ڕێ بدەن پەرە بسێنێ، ئێمە چاوەڕێی ناوەندی زمان و زمانزانان بین، هیچمان لێ سەوز نابێت.
ئەگەر وشەکە لە هیچ سەرچاوەیەک بە کوردی نەبوو، بە باو و ناباو، ئەوکات ئاساییە وشەیەکی بیانی باو بەکاربێت، تا ئەوکاتەی بۆی دروست دەکرێت.
تێبینی:
١. گەرداندنی وشەکان بۆ (بکەر، بەرکار، هاوەڵناو، لێکدراو، داڕێژراو.. هتد) بە هاوکاری پێشگر و پاشگر، گەر ڕێزمانیانە دروست بێت، لا نەبرێت. بە نموونە:
چاوگی “سەندن” با وادانێین لە هیچ فەرهەنگێک “سەندراو” دانەنراوە، نابێ ئەم وشەیە بسڕێتەوە، هەڵبەتە لە وشەی سەندندا کەس کێشەی نییە، بەس کە زۆرێک لەو چاوگ و وشانەی دی کە نەبیستراوە لای گشتمان، ئنجا دەردەکەوێ چەندە پێڕەوی ڕێزمان دەکەین.
٢. کاتێک وشەیەک لا دەبرێت یان گۆڕانێک دەکرێ، تکایە هۆکارەکەی ڕوون بکەنەوە، هەروەها کە داوای دەلیل دەکرێ، دەلیلسازی بکرێ نەک دەلیلتاشی، لەسەر بنەمای زانستی و نووسراو و ڕێزمانی و هتد بڕۆین، نەک بیستن و زانین و خوێندنەوەی کەوشەنداری کەسیمان.
٣. ئەو ڕێسایەی کۆتایی کە نووسیومە لە کۆتا چارە دەبێ، وشەی بیانی بێت، ڕێسای ناو هەموو زمانەکانە، تەنانەت لە داڕشتنی وشەی نوێدا، گەر بە هەموو ڕێگا و ڕێبازەکانی داڕشتنن یان فراوانکردنی واتای وشەی کۆن نەکرا دابڕێژرێ ئەوجار پەنا دەبرێتە بەر وشەی بیانی. لێرە باسی زانست و زانایان دەکەم، نەک خەڵکی گشتی کە پێڕەوی هیچ ڕێسایەک ناکەن و بە هۆی تێکەڵییەوە هەرچییەک بێت وەری دەگرن. هیوادارم ئێمە زانستییانە کار بکەین، نەک بڕیار لەسەر زمانی نووسین(ستانداردی) ناوەندی بە زاری سەرشەقام بدەین.
Ahmed870 (لێدوان) ١١:٣٣، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دیارە ئێرە تەنێ باس لە سیاسەتەکە دەکات، بۆیە ڕای خۆم لێرە نووسی. سپاس.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٣:٢٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zemen سپاس و منیش لەوێ قسەی خۆم کرد. بۆیە لێرە باسم کرد چونکە زیاتر ناوی وتارەکان کێشەکان دەردەخەن و چارەی دەکەن. دەبێ پێوەر لە پەڕەیەک بنووسرێ تا بەکاربەران بزانن ڕوو لە کوێ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٥٥، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]