لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕوونکردنەوەی ژمارەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرۆژەی ڕوونکردنەوەی ژمارەکان[دەستکاری]

ئەم پرۆژەیە لەسەر داواکاریی Khabat4545 دروست بووە و ھەر کەسێک پێی خۆشە بەشدار بێ، ئەوا تکایە با لێرە لێدوان بدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Khabat4545: ئەوە پەڕەی پرۆژەکەمان دروست کرد، بەس سەیرێکم کرد و بینیم کە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش زۆر پەڕەیان لێ دروست نەکرابوون. لە ویکیی کرمانجی، ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی و ئازەربایجانی سەیرم کرد و تەنیا ویکیپیدیای عەرەبی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە ١ تا ١٤٤٠ ئەو پەڕانەی دروست کردبوو. بەڵام لێرەدا دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەو پەڕانە لە ھەمان کاتیشدا وتارن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٧، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: سڵاوی دووبارە، سەرەتا سپاس بۆ بەشداریی نەبەزانەی ئێوە و منیش بەشدارم لەو پڕۆژەیە. ئامانجی ئێمە لە دروستکردنی ئەو وتارانە زۆرکردنی ژمارەی وتار نییە بەڵکوو پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی وتارەکانە. ھەروەھا بە ڕای من بڵاوکردنەوەی وتارەکانی ئەو پڕۆژەیە کێشەیەک بۆ ئێمە ساز ناکات. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٠٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەس بۆچی لەجیاتیی ١٤٤٠ ھەتا ٢٠٠٠ نەچینە پێش؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە ئێوەش کاک @Ahrir: زۆر سپاس بۆ ھەوڵەکانی ئێوەش، و بۆ دروستکردنی ڕەگی پرۆژەکە! ئیشەڵڵا وردەوردە کاری لەسەر دەکەین. بۆ پێشنیارەکەت، لە ویکیی عەرەبی ئەو پەڕانەی دوای ١٤٤٠ دروست نەکراون و نابەسترێنەوە. ڕەنگە بڵێن ھەر کاتێک دروستیان کرد، ئەوکاتە گرێ دەدرێن. وایە، بەڵام پێم خۆشە ڕای برادەرانی تریش وەرگرین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٧، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:زۆر سپاس بۆ ئەم پڕۆژە باشە. من پێشتر وتم کە ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت لە داهاتوودا بەسوود بێت، نابێت ئێستا تەنیا ببینین، بۆیە ئەگەر تا ساڵی ٢٠٠٠یش چاک بکرێت، هێشتا بەسوود دەبێت. ڕەچاوی ساڵی داهاتوو بکە بە دڵنیاییەوە پێویستمان بەم وتارانە دەبێت کە حەز دەکەم ویکیپیدیای سۆرانی پەرە پێ بدەین. وە بۆ ئەوەی ئەوە بکەین، دەبێت ئامانجێکمان هەبێت..گەلێک سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەرێزان @Ahrir، @Aram من بەشدار دەبم، گەر ھەر شتێک بەمن کرا تکایە ئاگادارم بکەنەوە  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە @Sakura emad: گەر دەتھەوێ بەشدار بی ناوەکەت لێرە بنووسە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٣٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

☑Y کردم زۆر سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram:چاوەڕێی تۆ دەکەم ئەگەر ڕیزێک لە خشتەکە دروست بکەیت من دەتوانم تەواوی بکەم. تەنیا تۆ ڕیزێکی لێ دروست بکە تا من بزانم که پێکهاتەکه چۆنه ..من ئەوانی تر دروست دەکەم .. سوپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Khabat4545: کارەکە گران نییە و بە شێوەیەکی خۆکارانە دەیکەین. واتە وەک ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی سووریا نییە تا پێویست بە جیاوازییەکی گەورە لە زانیاری بکات. پێم وا بێت پێویست بە ئێوە ناکات تا دراوەکانی خشتەکە پڕ بکەنەوە. گەر زانیشمان کارێکتان لە دەست دێت، حەتمەن بانگتان دەکەین. ببوورن من بڕێک خاو کار دەکەم، بەڵام (مەرگی لێ دەرچێ) ھەر دەیکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٩، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Khabat4545:، @Sakura emad: و @Ahrir: خشتەی دراوەکانمان دروست کرد. تەنیا دەتوانن پێم بڵێن مەبەستتان لە بەشی پرسە ھاوپیشەکان چییە؟ ئایا دەتانەوێت ئەو وتارە ڕوونکردنەوانەی کە پێشتر دروست کراون لەسەر ئەم شێوازە نوێ بکرێنەوە یان دەستکاریی ئەوانە نەکەین. گەر گۆڕانکارییەکیش دەکەن، ئێستا قسە بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٣، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Khabat4545 خەریکی بوو وابزانم، چاوەڕێی وەڵامی ئەوەم منیش. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٨، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram و @Sakura emad: وابزانم باشتر وایە هەموو ژمارەکان وەک یەک دروست بکەین. ئەوانەی پێشووش بگۆڕین ..سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Khabat4545:، @Sakura emad: و @Ahrir: زۆر چاکە دەقی ڕەگەکە بەسەر ھەموو پەڕەکان زاڵ دەکەین، بەڵام گەر زانیتان وەشانی پێشووی پەڕەیەک چاکترە، ئەوا دەستکارییەکەی بۆتەکە پووچەڵ بکەنەوە. من ئیتر ھیچ بیرۆکەیەکم نییە. وا بزانم تا ئێستا زۆر چاوەڕێمان کرد. ئەگەر زۆرە ئەم پێنجشەممەیە بڵاویان بکەینەوە بۆیە تکایە تا پێش بڵاوکردنەوەکە ھەرچیتان ھەیە، قسە بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٩، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: دەس خوش .. ئێمە ژمارەکانی پێشوو دەپشکنین، ئەگەر کێشەیەک هەبێت، چاکی دەکەینەوە. پێنج شەممە زۆر باشە بۆ ئەو کارە. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە کاک @Aram: وا دەکەین، ھەتا زووتر بڵاوببنەوە باشترە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٢١، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٦، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام[دەستکاری]

 کرا بەپێی ئەوەی دژایەتیی پڕۆژەکە نەکرا، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ و ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ بە ماوەی ٤ سەعات و ٣٠ دەقە لە ٢٬٠٥١ وتار، ١٬٨٩٥ وتار بەسەرکەوتوویی بڵاو کرانەوە و ١٥٦ وتاریش پێشتر دروست کرابوون، بەڵام بەپێی وتووێژ دەقی پرۆژەکەیان بەسەر زاڵ کرا. بڕوانە ١٥٦ وتارەکەی پێشوو. سپاس بۆ پێشنیارکردنی ئەم پرۆژەیە و ھەر بەکارھێنەرێک کە بە وشەیەکیش بەشدار بووبێت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

😊 زۆر سپاس ماندوو نەبیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: Smiley شایەنی نییە! زۆر سپاس بۆ تۆ و برادەرانی تریش! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٩، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: دەس خۆشیت لێ دەکەم .. زۆر سپاس بۆ ئە پڕۆژە بە نرخە .. ئاواتەخوازم لە داهاتوویشدا بتوانین وتار گەلێکی بە نرخ و گرینگ بۆ ویکیپدیای کوردی سۆرانی ئامادە بکەین و بڵاوی بکەینەوە .. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٥:١٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Khabat4545: زۆر سپاس و ئیشەڵڵا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاکە @Aram: ھیوادارم ھەر ئەو جۆرەی کاک خەبات گوتی لە داھاتوودا و گەر کاتی زۆرترمان ھەبوو، وتاری باشتر و بەکەڵکتر لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیەوە بڵاوکەینەوە. ھەر بمێنن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس @Ahrir: گیان! ئیشەڵڵا ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]