لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان/ڕەگ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کاک @Aram: سەرەتا زۆر سپاس بۆ کارکردن و تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە، ھەر بەردەوام بن. بەڵام باشتر نییە بەپێی ئەو دەستکارییەی کە کردنتان، پۆلی کۆمنز لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان بێت و ئەو بەشە دیسان داندرێتەوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:١٤، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Ahrir: گیان! ڕاستییەکەی سەرەتا ھەر وا بەشەکەم زیاد کرد. لە ویکی ئینگلیزی بەشێوەی خۆگەڕ داڕێژەی پۆلی کۆمنز زیاد کراوە. ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەم لای خۆشمان وای لێ بکەم. خاوەخاویش لە کارەکان دەکەم، بەڵام نامەوێت ھەڵەی دواتر ڕاست بکەمەوە بۆیە بەھێواشی و بەوردی کارەکان دەکەم. ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەین سبەینێ بڵاویان بکەینەوە. ڕاستی سەرچاوەکەشم سڕییەوە چونکە بە گرنگم نەزانی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٧، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر باشە سپاس کارێکی باشە. بۆ سەرچاوەکانیش ھەر ئەو کارەی بەڕێزتان باشە، گەر دواتر ڕووداو و لەدایکبوون و مردنمان بە سەرچاوەوە زیاد کردن خۆی جێبەجێ دەبن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٣١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێک ئاوا! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر سپاس ھەر ئەو جۆرەی دەزانی وتارەکە بێ کێشە ساز کرا و ھەڵەیەکی تێدا نەبوو، بەس لەسەر ئیجازەتان ئەو دەستکارییەم ئەنجامدا. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٠٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بۆ مەسەلەی ئەو دەستکارییە، ڕاستییەکەی ئەوە تەنیا بۆ ئەوەیە کە ڕیزکردن بکات و بۆشاییش لەپێش * دێت. واتە بۆشایی لەسەرەوەترە، بەڵام ئەوەی کە تووڵامراز ھەندێ جار دەیکات، ھەڵەی منە و دەبووایە زووتر چاکم کردایە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرچەندە وتووێژەکانیشمان پەرت بوو، بەڵام لێرە وتم کە پاشەکەوتی نەکەن، بەڵام دەی کێشە نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: من جاران بەپێی ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆشاییم دادەنا، بەڵام دواتر بەپێی دەستکارییەکانی بەڕێزتان کردمە ئەستێرە، بەپێی قسەی ئێستای ئێوە تێگەیشتم کە بۆشاییەکە باشترە و ئینشاڵڵا ھەوڵ دەدەین ئەستێرەکان بکەینەوە بۆشایی، ھەروەھا ئەو دەستکارییانەی خۆشم پووچەڵ کردنەوە. زۆر سپاس و ھەر بەردەوام بیت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەزانم @Ahrir: کە من ھۆکاری ئەوە بووم، بەڵام منیش لەبەر تووڵامراز وام دەکرد تا کێشەکە نەبێتە دوو کێشە چونکە تووڵامراز ئەو بۆشایییە دەکاتە ناوی پێش خەتە ستوونییەکە بۆیە لێرەدا ئێوە خەتابار نین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٧، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]