لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سازکردنی وتارەکانی ساڵە زایینییەکان[دەستکاری]

سڵاو لە ھەموو لایەک، ھەر ئەو جۆرەی کاک ئارام گوتی، باسەکە لێرە دڕێژە دەدەین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٤٣، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Ahrir: ئەمە پڕۆژەیە دەستی پێکردووە ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز @Kurd2021: کاک @Aram: لێرەدا لە ئاخردا گوتی بڕیار وایە کاری لەسەر بکات و وردە وردە وتارەکان سازبکرێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٠٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە @Ahrir: و @Kurd2021: نەخێر، دەستی پێ نەکردووە چونکە ڕاستییەکەی نەمپەرژاوەتە سەری، بەڵام ئیشەڵڵا لەمەودوا قسەی لێوە دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: و @Kurd2021:ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەلێ زۆرباشە دەستت خۆشبێت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @Aram: ھیوادارم بە باشی جێبەجێ بکرێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٥٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Ahrir: ئەم چەند ڕۆژە دەرفەتمان ھەیە و با ئەم پڕۆژەیە بگەیەنینە شوێنێک. لێرە ئاماژەت بەو بەستەرانە داوە. سەرەتا دەبێت ڕەوانەکەرەکانی ٢٠٨، ٢٠٩، ٢١٠، ٢١١ و ٢١٢ بسڕینەوە چونکە چیتر نابنە ڕەوانەکەر بۆ ژمارەکان و دەبنە وتاری ساڵ. ھەروەھا دەبێت ھەمان کار بۆ وتاری ٢٢٢ بکەین چونکە دووبارەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٤، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە بەڕێز @Aram: تکایە ئەو وتارانەی ئاماژەت پێکردن بیانسڕەوە و منیش لێرەدا لامبردن. زۆر خۆشحاڵ دەبم گەر پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت و ھەروەھا تکاشە گەر دیتت کارێکم لەدەست دێت بێ گومان پێم بڵێ. دیسانەکە سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: بژین و بمێنن یاخوا. کاکە ئەوە پەڕەکانیشمان سڕییەوە. ئینجا بۆ ناوەڕۆک پێشنیاری چی دەکەن؟ بڕوانە ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان/ڕەگ. لە پارامەتری دووەمیش تێنەگەشتم مەبەستت چییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: لە خزمەتدام، دەستی ئێوەش خۆش بێت. مەبەستم ئەوە بوو تا کۆتاییی پڕۆژەکە بەشدار دەبم و لەگەڵتانم :) بۆ ناوەڕۆکەکەش بەچاکی نازانم چ بێت و جوانیش نازانم مەبەستان لە کام بەشەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٣٧، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Ahrir: زۆر سپاس بۆ بەجۆشیتان بۆ پڕۆژەکە! شتێکم بۆ دەستپێکەکە نووسیوە. بڕوانە ئێرە و بەجوانی سەیرێکیان بکە، و بزانە ھیچ تێبینییەکت (لە ڕووی ڕێزمان و/یان مانا) لەسەریان ھەیە؟ گەر نەبوو، خەریکی کارەکانی تریان دەبم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سپاس کاک @Aram: دەستان خۆش بێت. بۆ ڕێنووس و ڕێزمانیش خۆتان مامۆستای ئێمەن، بە دڵنیاییەوە کێشەی نییە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:١٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس کاک @Ahrir:، بەڵام لێرەدا شتێک ھەیە. وا دیارە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی سەرجەم وتارەکانی نێوان en:AD 1 و en:AD 1000 ئاوا AD لەپێش ژمارەکان ھەیە، بەڵام لە en:1001 بەولاوە ھەر وا بەسادەیی نووسراوە. جا لێرەدا دەڵێم ئێمەش ئەوانە بە ١ی زایینی و ١٠٠٠ی زایینی بنووسین یان ھەر بەسادەیی و تەنیا ژمارەکان بنووسین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: وەڵڵاھی گەر بە من بێت پێم باشە نەینووسین (ھەر ئاوا ١، ٢، ٣ و ھتد)، ھەر وەک ویکیپیدیای عەرەبی و ئەوانەی تر، بۆیە وا دەڵێم با ھەموو وتارەکانی ساڵە زایینییەکان یەکدەست بن. زۆر سپاس ھەر ساغ و سەرکەوتوو بی. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام @Ahrir: زۆر چاکە و وەک وتتان وای لێ دەکەین و ھەر بەڕووتی دەیاننووسین. ئەوە زانیارییەکانیشم زیاد کرد و چاوەڕێ دەبم تا سبەی گەر کەسێک زیاد و کەمێکی ھەبێ با قسە بکات گەر نا ئیشەڵڵا سبەی بڵاویان دەکەینەوە. حەز دەکەی، ئەم پارچەیە ({{subst:ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان/ڕەگ|١|ھەزارەی یەکەم|1}}) بخە نێو وتاری ساڵی یەک و پێشبینین داگرە تا بزانی کێشەیەکی نییە چونکە ئاوا دەردەچن، بەڵام تکایە وریا بە کە پاشەکەوتی نەکەیت. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام[دەستکاری]

 کرا بەپێی ئەوەی دژایەتیی پڕۆژەکە نەکرا، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە ماوەی ٤ سەعات و ١٥ دەقە لە ١٬٤٧٩ وتار، ١٬٤٦٣ وتار بەسەرکەوتوویی بڵاو کرانەوە و ١٦ وتاریش پێشتر دروست کرابوون. سپاس بۆ @Ahrir: و ھەر بەکارھێنەرێکی تر کە بە وشەیەکیش بەشدار بووبێت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ ئێوە کاکە گیان. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوای بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

@Ahrir: ئەوەندەی من بزانم تەنیا ڕەوانەکەریان دەمێنن کە بۆیان دروست بکرێ، کە ئیشەڵڵا ئەمڕۆ و سبەی ئەوەش دەکەین. سەبارەت بە نێوانویکی، دوای ماوەیەکی تر بۆتێکی چاوگەش دێت و نێوانویکییان بۆ دەکات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەوڵی دروستکردنی تەواوی ڕەوانەکەرەکان لە 1 تا 2050 درا! ١٬٤٩٨ ڕەوانەکەر دروست کران و ٥٥٢ ڕەوانەکەریش پێشتر دروست کرابوون. کارکردن لەسەر ئەم پرۆژەیە بەسەرکەوتوویی تەواو بوو! زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٧، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: سپاس کاکە، ڕەوانەکەری چی، مەبەستت ناوی ئینگلیزییە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر وایە، زۆر باش دەبێت ڕەوانەکەرەکان جێبەجێ بکرێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بەڵێ، مەبەستم ئەوانەیە؛ دروست کران. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سپاس AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٢٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]