لێدوانی دەروازە:ئیسرائیل/زانیاری/١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکاری[دەستکاری]

بەڕێز @Ahrir----> ئاماژە بە سەرچاوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: سەرچاوەی دووی یەکەمی ویکیپیدیای فارسییە و ئاخریش وتاری کوردانی ئیسرائیل، لە پەنا زانیارییەکان نابێت سەرچاوە بنووسرێت، گەر لە ڕوونکردنەوەی دەستکاریش بنووسرێت کاتێکی زۆر دەگرێت، بەڵام گەر ھەر ئاوا بنووسم ویکیپیدیای فارسی کاتێکی زۆر ناگرێت. سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٥٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بڕوانە (( ئێرە )) لە ویکی ئینگلیزی ئاوایان کردووە، ھەربۆ دڵنیابوونەوە چووم پرسیار بکەم وتم نەوەک ھەڵە بم لە شێوازی سەرچاوە نووسین لە دەروازەکان بەڵام سەیر بکە، بەکورتی ھەرشتێک بۆ ویکیپیدیای زیاد دەکەیت پێویستە ئاماژە بە سەرچاوەکەی درابێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیرسختنەوە ----> @Ahrirە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:١٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بەڵێ وایە ئەو جار لەو وتارانەی دەروازە کە پێویستن وەکوو زانیاری لە ڕوونکردنەوەی دەستکاریم ئاماژە بە سەرچاوەکە دەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ وە کۆدی

<noinclude> سەرچاوەکان </noinclude>

بەکاربێنە بۆ ناو سەرچاوەکان بۆ ئەوەی لەکاتی نیشاندانی زانیاری زیاتر لە دەروازەکە، سەرچاوەکان لەگەڵی دەرنەچن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:١٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Ahrir ھەر بۆ نمونەیەک سەیری ئەم وشانە کە من تاگی بێسەرچاوەم خستۆتە ناو بەشی سەرچاوە بەڵام بەھۆی کۆدی noinclude، گەر سەیری بەشی زانیاری بکەیت لێرە دەبینیت ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشی زانیاری نییە لە دەروازەی ئیسرائیل تەنھا ئەوانەی کلیک لە زانیاری_یەک دەکەن دەتوانن بیبینن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر باشە بەڵام گەر وا بکەین وەکوو ئەوە لێرەدا تاگی بێ سەرچاوەتان داناوە، دەبێت لە ھەموو ئەوانەی دیکە وا بکەین و ژمارەیەکی گەلێک زۆرن، با بەڕێزان @Aram: و @Amine yousefi:ـیش ڕای خۆیان بڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیرخستنەوەیەک من لە زۆربەی ئەوانی تریش ھەمان شتم کردووە[1][2][3] —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە بۆ سەرچاوە دانان لەوانەیە بتەوێت سەیری ئەوانەش بکەیت [1][2] —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە شتێکە گەر بێت و بۆ ھەموو وتاری زانیاری و وتەی ھەڵبژێردراوی دەروازەکان ئەنجامی بدەین کاتێکی زۆر زۆر دەگرێت و بە بۆتیش تەنانەت دەتوانین تاگی بێسەرچاوە و بەشی سەرچاوەکانیان بۆ زیاد کەین، ھیچ کە کاتی دەگرێ بەلکوو کارێکە جێبەجێش ناکرێت گەر بێین و ھەمووان چاکسازی بکەین و سەرچاوەکەیان بۆ بدۆزینەوە، ھەروەھا دەتوانین ئەو کاتە زۆرە بۆ شتێکی چاکتر بەرەو پێش چوونی وتارەکانی دیکەی ویکیپیدیا دابنێین. گەر بەڕێزانی تریش ڕای خۆیان بڵێن زۆر باش دەبێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: خۆی گومان لەوەدا نییە کە دەبێت دەقەکان بێسەرچاوە نەبن، بەڵام گەر ڕای خۆم لەسەر ئەمە دەربڕم، ئەوا لە ئێستادا دانانی سەرچاوە بۆ دەروازەکان فەرز ناکەم چونکە پڕۆژەکەمان بچووکە، ژمارەی بەکارھێنەران کەمن و کاتیشمان بۆ ئەوە نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ڕاست دەڵێی دانانی سەرچاوە بۆ وتارەکانی پێشوو کارێکە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام شایەد بتوانین بۆ ئەوانەی لە داھاتوودا سازیان دەکەین سەرچاوە دابنێین، بەڵام ئەمەش شتێکی دژوارە چۆن بە نموونە من ئەوەم لە ویکیپیدیای فارسی ھەڵگرتووە کە لەوێدا ئاماژە بە سەرچاوە نەکراوە، ئایا ھەر لە بەشی سەرچاوەکاندا بنووسم ویکیپیدیای فارسی؟ دواتریش لە زۆر یەک لەو ویکیپیدیا گەورانە کە زیانر لە ١ ملیۆن بەکارھێنەریان تێدا تۆمار کراوە وەکوو: ویکی فارسی، عەرەبی و ھتد نەمدیوە لە زانیاری و بەشەکانی تری دەروازەکان سەرچاوە دابنێن! ئێستا گەر دەروازەیەکی ترم سازکرد ئەو بەشە دابنێم یان نا ھەر وەکوو جاران زانیارییەکان بنووسم و لە بەشی ڕوونکردنەوەی دەستکاری ئاماژە بە سەرچاوە بکەم؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بە دەستی من بێ، داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی ھەر لە ڕەگەوە دەسڕمەوە چونکە بیانوویەکی باش دەداتە ئەوانەی کە تاقەتی دانانی سەرچاوەکانیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک نییە. یانی چی لە فڵانە ویکی وەرگیراوە؟! ویکییەکان بەردەوام دەگۆڕدرێن جگە لەوەش ویکیپیدیا خۆی بۆ خۆی نابێتە سەرچاوە. بەکورتی لەسەر بابەتی سەرچاوەکان بۆ دەروازەکان، وەک لەسەرەوە وتم من خۆم فەرزی ناکەم، بەڵام گەر داشی دەنێن، ئەوەیان لە چاکەی خۆتانە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Ahrir، @Aram ویکیپیدیا پشت بە سەرچاوە دەبەستێت ئەوە لە سیاسەتەکانمان نوسراوە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی وە لەھەموو ویکیییەکانی تریش ھەر ئەوە پێشبینی دەکەم نوسرابێت، ھەرچۆنێک بێت لاسایکردنەوەی ویکییەکانی تر لەکاتێکدا ئێمە خۆمان خاوەنی سیاسەت و رێسای تایبەت بە خۆمانین کارێکی باش نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە گەر سەرچاوە لەبەر دەستدا بوو دایدەنێین بەڵام گەر جێبەجێ نەبوو لەیدەگەڕێین و ھەر وەک جاران. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:١١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]