لێدوانی بەکارھێنەر:Shvan Goran

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز Shvan Goran، بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی، ھیوادارم بەردەوام بی لە پەرەپێدانی وتارەکان، بەڵام تکایە وتارەکانت بە شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا بنووسە و ھەروەھا بۆ نووسراوەکانت سەرچاوە و بۆ ھەر وێنەیەک کە لەسەر ویکیپیدیا باری دەکەی ژێدەر و مۆڵەتنامەی پێویستی بۆ بنووسە. ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--merkhas ١٢:١٥, ٥ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

ستانداردی یونیکۆد و زمانی زانستنامەیی[دەستکاری]

بەڕێز Shvan Goran، سپاس بۆ بەردەوامبوونت، چەند داواکاری بچوکم ھەبوو ھیوادارم ئەمانەش لەبەر چاو بگری. ١. ھەروەک لە وتووێژی وتاری سەنتەری ڕۆشنبیریی بەردەڕەش، بیروڕای خۆت بە ستانداردی یونیکۆد نووسیوە، تکایە سەرجەم وتارەکانت ھەر بەم ستانداردە بنووسی. ٢. وتاری ئەیووبییەکان پێشتر لەسەر ویکیپیدیا بە نێوی دەوڵەتی ئەیوبی نووسرابوو، ھەروەھا وێنەی Ayubiyekan.png لەسەر کامنزدا ھەبوو ([١])، ھەر بۆیەش تکایە پێش نووسینی ھەر وتارێک یان بارکردنی وێنەیەک بەباشی بگەڕێ. ٣. داواکارم وتارەکانت بە زمانی زانستنامەیی بنووسە، ئەمە زۆر گرینگە کە وتارەکان بە زمانی زانستنامەیی بنووسی. بۆ نموونە وتاری گۆڤاری خازر پڕە لە بەشی نازانستنامەیی کە ھیوادارم بتوانی چاکسازی بکەی. بۆ ئاگاداری زیاتر چاو لە ئێرە بکە. دیسان سپاس، ھەر بژی و بەھیوای بەردەوام بوونت.--merkhas ٠٠:٤٢, ٧ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

سیاسەتەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

بەڕێز شڤان گۆران، ئەم داواکارییانە، لە خۆمەوە نەموتووە، ئەمانە سیاسەتی ویکیپیدیانە. ھەر بۆیەش بۆت دووپات دەکەمەوە، ھیوادارم لەمەو بە دوا لەبەرچاویان گری. بەڕێز تکایە بابەتەکانت بە ستانداردی یونیکۆد بنووسە (بۆ ئەم کارە، لە پەڵک کووردینووس کەڵک وەربگرە، کە دەتوانی لێرە دایبگری). بۆ نموونە "قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش" بە ستانداردی یونیکۆد دەبێتە: "قەزای بەردەڕەش" و هتد.

ھەروەھا تکایە وتارەکانت بە زمانی زانستنامەیی بنووسە، بۆ نموونە ئەم وتانە بەکار مەھێنە:

  • دەڤەرێکی کورد پەروەر بووە و شەھید و قوربانیان لەپێناو رێبازی کوردایەتیدا داوە
  • زۆربەی زۆریان تاوەکو ئێستا لە قەزای بەردەڕەش ماونەتەوە و بە برایەتی پێکەوە دەژین.
  • بەھەوڵ و ماندوو بوونی برادەکان توانییان لەم قۆناغە سەختەدا تێپەری بکەن و بیگەیەننە ئێستاکە.
  • ھیوادارم زیاتر گرنگیی پێ بدرێت و بابەتە وەرگێردراوەکان بە زمانێکی جوانەوە بنووسرێنەوە زیاتر خۆیان پێوە ماندوو بکەن بۆ ئەوەی خوێنەری زیاتری ھەبێت
  • و ھتد.

ھەروەھا بۆ وێنەکانیش، چۆن لەسەر ویکیپیدیای ئینگلیسی، ژێدەر و مۆڵەتنامەت بۆ وێنەکان داناوە ([٢] و [٣] )، لەسەر ویکیپیدیای کوردیش دەبێ ئەم کارەی بکەی. ئەگەر ئەم کارەی نەکەی وێنەکانت لەسەر ویکیپیدیا دەسڕێنەوە. ھەروەھا ئەگەر دەتھەوێ وێنەکانت، لە سەرجەم ویکیپیدیاکان بەکاربھێنرێت، لە ویکی‌کامنز باری بکە. لەگەڵ ڕێز و سپاسەوە.--merkhas وتووێژ ١٩:٥٨, ٢٨ ئاب ٢٠١١ (UTC)

سوپاس کاک میرخاس[دەستکاری]

سوپاس بۆ بەڕیوەبەرایەتی بەشی کوردی ویکیپێدیا و زۆریش داواى لێبوردن دەکەم کە ماندووم کردوونە لەگەڵ ئەو بابەتانەى کە بەم دواییە بڵاوکردوونەتەوە .. من لەسەر شێوازی نووسینی رۆژنامەوانی ڕاهاتووم لەسەر بابەت نووسین،، ئیتر لەمەودوا پەنا بەخوا بەگوێرەى سیاسەتی ئێرە بابەت بڵاودەکەمەوە لێرە .. لەبارەى نووسین بە ستاندەری کوردیشەوە، من تازە بزانم کە جیاوازیی هەیە لەنێوان ( قەزاى بەردەڕەش ) و ( قەزاى بەردەڕەش) !! وادیارە خەتاکە لە گۆڕەڕی یونیکۆدەکەیە ، لەمەودوا کار بەو گۆڕەرە دەکەم کە ئێوە داتانناوە . هەوڵیش دەدەم ئەو بابەتانەى کە نووسیومن ئەوانیش بگۆڕم بۆ ستاندەری یونیکۆد. لەبارەى وێنەکەشانەوە ,, نازانم کە وێنە لە بەشی ئینگلیزی بار دەکەم ناتوانم لە بەشی کوردی دایبنێم .. وە کە لە بەشی کوردیش دایدەنێم هەمان تایبەتمەندێتی بەشی ئینگلیزی نییە کە تایبەتمەندییەکانی وێنەکە دیاری بخەیت لە مافی بڵاوکردنەوە و کۆپی رایت و لایسنس .. ئیتر ئەویش لەمەودوا وەکو ئێوە ئاماژەتان پێدا وێنەکانم لە (( کۆمن )) بار دەکەم .. دووبارە داواى لێبوردن دەکەم کە ماندووم کردوون .. تەنها مەبەستم دەوڵەمەند کردنی ویکیپیدیاى کوردیی و خزمەتکردنە بە زمانی کورد و و هیچی تر . لەگەڵ رێزم شڤان گۆران ٢٩/٨/٢٠١١ بەردەڕەش

دەستخۆش، بابەتەکانت (جگە لە گۆڤاری خازر)، ھەموو بەیونیکۆدکراون. ھیوادارم لە سەرجەم بەشەکانی ویکیپیدیا بەشداری بە سوودت ھەبێ. سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ١٥:٢٥, ٢٩ ئاب ٢٠١١ (UTC)

تاگێک لەسەر مازن محەمەد سەعید داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٨، ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]