لێدوانی بەکارھێنەر:Ranj hazhar

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕیز Ranj hazhar، پێشەکی بەخێرھاتنت ئەکەم بۆ ویکیپیدیای کوردی. ھیوادارم بەردەوام بی لە بەشداریکردن. بەڵام پێش دروستکردنی ھەر وتارێک پێویستە ئاگاداری چەند مەسەلەیەک بی:

  • ھاوڕێی بەڕێز ئێوە دەبێ وتارەکان بە زمانی خۆتان و بە شێوەی زانستنامەیی بنووسن و لە کۆپیکردن لە شوێنەکانی‌تر خۆ بپارێزن. بۆ نموونە بۆ بەشی ژیاننامەی هیوا قادر دەبێ ئاوا بنووسی:
« ھیواقادر، شاعیر و نووسەری کورد لە ڕێکەوتی ٢٦/١/١٩٦٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ...
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی "مەولەوی" و قۆناغی ناوەندی لە ‌قوتابخانەی "سیروان" تەواوکردووە، ساڵێک لە"ئامادەیی سلێمانی" بەشی زانستی خوێندوویەتی، بەڵام لەبەر ئارەزووی زۆر بۆ بەشی ئەدەبی چووەتە ‌قوتابخانەی "ئامادەی ھەڵگوردی وێژەیی". و... بەم شێوەیە.
»

ھەر بۆیەش ئەم شێوەی نووسینی وتاری ھیوا قادر ھەڵەیە و دەبێ چاکسازی بکەی. بۆ زانیاری زیاتی چاو لەم دوو بەشە بکە: ویکیپیدیا:شێواز - ویکیپیدیا چی نییە.

  • ھەروەھا لە کۆتایی وتارەکە ئاماژە بە سەرچاوەی زانیارییەکانت بکە، نەک بەم شێوەیە لە ھەوەڵی وتارەکە یان لە نێو وتارەکە. بۆ زانیاری زیاتر چاو لە ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە بکە.

لە کۆتایی‌دا ھەر پرسیارێک یان یارمەتییەکت ویست دەتوانی لە ویکیپیدیا:پرسگا بیپرسی و بە شانازییەوە ئێمە خۆشحاڵ دەبین یارمەتیتان بدەین. ھیوای سەرکەوتن، ھەر بژی.
--merkhas وتووێژ ٢٢:٥٥, ٣ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)


پێشبین[دەستکاری]

بەڕێز Ranj hazhar تکایەلە دوای گۆڕانکاری کردن لە وتارێکدا بۆ بینینی گۆڕانکاریەکانت، لە دووگمەی "پێشبین نیشان بدە" کەڵک وەر بگرە. من ئەزانم کە جەنابت ھەندێک زۆر، زانیاری بە نرخت ھەیە کە دەتوانی بە وان یارمەتی ویکییپیدیا بدەیت، لە بەر ئەم مەبەستەیش داوات لێ دەکەم زۆرتر لەم ئینسایکلۆپیدیایە بەشدار بیت و ھەروەھا بۆ وتارەکانیشت سەرچاوە بنووسیت! لەگەڵ ڕێزم بۆ تێکۆشانەکانت. مادیوتووێژ (١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٤٢, ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)