لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی
وڵاتتورکیا
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩٦١

کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی یان لیژنەی یەکێتیی نیشتمانیی (بە تورکی: Milli Birlik Komitesi, MBK) لیژنەیەکی سەربازی بوو کە لە دوای کودەتای ١٩٦٠ی تورکیا پێکھێندرا. لەگەڵ ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٦١ ھەڵوەشایەوە.

پاشخان[دەستکاری]

لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠ پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا پارتی دیموکرات بوو. لە ساڵی ١٩٦٠ تورکیا ڕووبەڕووی گەندەڵی ڕامیاری و قەیرانی ئابووری بووەوە، کە تێیدا بەھای دراوی تورکیا لە ٢٫٨٠ بۆ ٩٫٠٠ ₺ بە ١٫٠٠ دۆلاری ئەمریکی دابەزی. بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و کەمی کەلوپەلی پیشەسازی ھاوردە بووە ھۆی نائارامی و لە ئەنجامدا پشتیوانی ڕامیاری بۆ پارتی دیموکرات کەمی کرد لەکاتێکدا بۆ ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت بۆ پارتی کۆماریی گەل (جەھەپە) زیادی کرد. حکوومەتی پارتی دیموکرات ھەوڵیدا بووژانەوەی جەھەپە سەرکوت بکات. لە ساڵی ١٩٥٩دا، عیسمەت ئینۆنو، سەرۆکی جەھەپە، لە گردبوونەوەکاندا لەلایەن ھاوسۆزانی پارتی دیموکراتەوە لە ئوشاک لە یەکەمی ئایار و لە ئیستەنبوڵ لە ٤ی ئایاردا ھێرشی کرایە سەر، زۆر ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد لەنێویاندا نووسەری بەناوبانگ مێتین تۆکەر، ھەروەھا ڕامیارە بەرھەڵستکارەکان، وەک عوسمان بۆلوکباشی، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی گوندنشینە کۆماریییەکان دەستگیرکران. لە ٢٧ی نیسانی ١٩٦٠ کۆمەڵەی پەرلەمانی پارتی دیموکرات کە زۆرینەی پەرلەمانیان ھەبوو، یاسایەکیان دەرکرد بۆ پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، کە بە دەسەڵاتی دادگا دەسەڵاتی پێدرا. ئەو کۆمیتەیە کە تەنیا لە نوێنەرانی پارتی دیموکرات پێکھاتبوو، ئەرکی لێپرسینەوەی لە ئەندامانی پارتە بەرھەڵستکارەکان و ڕۆژنامەوانی پێسپێردرابوو.[١][٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.mevzuatdergisi.com/2004/04a/02.htm
  2. ^ Metin Toker: Demokrasimizin İsmet Paşalı Yılları, 1957-1960, Bilgi Yayınevi, İstanbul, 1991, ISBN 975-494-246-3 p.230
  3. ^ Cumhuriyetin 75 yılı, Tempo Yayıncılık, İstanbul, 1998, p.141
  4. ^ Sina Akşin: Kısa Türkiye Tarihi, Türkiye İş Bankası Kültür Yayınları, Istanbul, 2011, ISBN 978-9944-88-172-2 pp.257-259