لیو یانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیو یانگ
زانیاری کەسی
نەتەوەچین
لەدایکبوون٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ (تەمەن٤٠ ساڵ) (چەنگ چاو) (چین)
پیشەی ئێستا
کەشتیوانی ئاسمانی، فڕۆکەوان
کات لە بۆشایی
١٨٧٢٠ خولەک

لیو یانگ (بە ئینگلیزی: Liu Yang؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ لە چەنگ چاو، چین) فڕۆکەوانیکە و یەکەم ئافرەتی چینییە کە ببێت بە کەشتیوانی ئاسمانی، وەکو ئەندامێک لە کەشتی ئاسمانی شەنشو ٩ کاری کردووە. یەکەم کەشتیوانی ئاسمانی چینیە سەردانی بۆشایی ئاسمان بکات لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢

ژیان[دەستکاری]

لیو لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری چانگ چاو لەدایکبووە، دەگەڕێتەوە بۆ خێزانێک لە لینگجۆو، ئانیانگ. کۆلێژی سوپای شەعبی چینی بۆ فڕۆکەوانی لە چانگچون تەواو کردووە.

لیو چوویە ھێزی ئاسمانی سوپای شەعبی چینی لە ساڵی ١٩٩٧، وەکو فڕۆکەوانێک دەرچوو پێش ئەوەی ببێت بە جێگری بەڕێوبەر لە دەستەی فڕۆکەوانی بە پلەی پێشەنگ PLAAF. فڕۆکەوانێکی شارەزایە لەگەڵ ١٦٨٠ کاتژمێر لە فڕین، دوای دوو ساڵ لە ڕاھێنانی کەشتیوانی ئاسمانی، لیو توانی سەرکەوتوبێت لە تاقیکردنەوەکە لەگەڵ ئافرەتێکی تر (وانگ یا بینگ) وەک ھەڵبژێردراوێک بۆ گەشت کردن بۆ بۆشایی ئاسمان.

لیو ھەڵبژێردرا بۆ دەستەی شەنشو ٩، یەکەم ئەرک بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی وە جارێکی تر لیو سەردانی بۆشایی کردەوە لەگەڵ جینگ ھایپێنگ. وە بەمشێوە لیو بوو بە یەکەم کەشتیوانی ئاسمانی سەردانی بۆشایی ئاسمان بکات. کەشتییە ئاسمانییەکە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەرچوو، ٤٩ ساڵ دوای گەشتکردنی ڤاڵنتینا تریشکۆڤا، یەکەم ئافرەت کە سەردانی بۆشایی ئاسمان دەکات. وە لەڕێی ئەم گەشتەوە لیو ھاڵسا بە تاقیکردنەوەی چەند تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی ئاسمانی.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لیو بە یەکێک لە ئەندامانی پارتی شوعی چینی ھەژماردەکرێت. ھاوسەرگیری کردووە و ھیچ منداڵ و خوشک و برایەکی نییە، وەکالەتی (ئەنباێ شینخوا) باسی لەوە کرد کە بەڕێوبەری پێشووی گەشتە ئاسمانییەکان مەرجێکی داناوە بۆ قبوڵ کردنی کەشتیوانیە ئاسمانیە ئافرەتەکان کە دەیێت ھاوسەرگیرییان کردبێت (لەبەر ئەوەی زیاتر پێگەشتوترن لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە) وە لەگەڵ ئەوەش بەڕیوبەری مەرکەزی کەشتیوانی ئاسمانی چینی بەشێوەیەکی ڕەسمی ئەو مەرجەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ھەڵبژاردەیە و ھیچ مەرژێکی توند نییە. لە درێژەی باسەکە لیو باسی لەوە کردبوو کە زۆر حەزی لە ئامادەکردنی خواردن و خوێندنەوە ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]