لیو سانجیێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیو سانجیێ

لەدایکبوون"ئیمپراتۆریەتی سۆنگ"
نەتەوەچینی
ناوەکانی ترلیو سانمێی، لیو سانھوا
پیشەگۆرانیبێژی فۆلک (فۆلکلۆر)
لیو سانجیێ
چینیی سادەکراو 三姐
چینیی تەقلیدی 劉三姐

لیو سانجیێ گۆرانیبێژێکی چینی بەناوبانگ بووە، کچی خێزانی لیو بووە بەناوی ڕاستەقینەی لیو شانھوا، بەگوێرەی سەرچاوەکان لیو کەسێکی ئەفسانەییە بۆ خەڵکی ژوانگ و گۆرانی و میلۆدییەکانی ھەست کاریگەرییەکی گەورەی ھەبووە لەناو خەڵک[١] سەرەتاترین چیرۆکی لیو لە سەردەمی باشووری سۆنگ (١١٢٧-١٢٧٩) دەدۆزرێتەوە، زۆر ئەفسانە و گۆرانی فلکلۆری دەربارەی ئەو بنیادنراوە لە ئیمپراتۆریەتی مینگ (١٣٦٨-١٦٤٤) و ئیمپراتۆریەتی چینگ (١٦٤٤-١٩١١)[٢]لیو سانجیێ وەک کەسێکی سادە لە ساڵی ٧٠٩ لە ژوانگ لەدایکبووە، گۆرانی و ئاوازەکانی کاریگەرییەکی قوڵیان ھەبووە لەناو ناخی خەڵکی سەردەمی خۆی بۆیە پێی ئەوترا (歌仙، پەری گۆرانی وتن)[٣] لیو پێشووتر لە ناوچەکانی دەوروبەری خۆی فێری گۆرانی وتن بووە، زۆربەی خەڵکی ناوچەی لە گۆرانی وتن پێشبرکێیان لەگەڵیدا کردووە ھەرچۆنێک بێت وا دەردەکەوێت بەھرەکەی بەخیلی پێبردرابێت لەلایەن چەن کەسانێکی ناوچەکە، کەوایکردووە تەمەنی کورتتر بکات وا ھەوڵدراوە بکرێتە کۆیلە لەلایەن کەسانێک و بەرتیل بە ئەفسەرانی ناوچەکە بدەن بۆ ئەمە و کە لیو ئەمەی ڕەتکردۆتەوە، ئەمەو چەندین چیرۆکی تری لیو سانجیێ لەبەر خۆشەویستی خەڵکەکە بۆی چیرۆکەکانی لەناو خەڵکی ناوچەکەی خۆیدا ماوەتەوە بۆ سەدەھا ساڵ.[٤]

پێشانگا[دەستکاری]

دەرگاری[بەستەری مردوو] چوونەژوورەوە بۆ پارکی لیو سانجیێ.
پەیکەرێک[بەستەری مردوو] بۆ یادەوەری لیو سانجیێ

لیو سانجیێ کاریگەرییەکی گرنگی لەدوای خۆی بەجێھیشتووە لە کۆمەڵگادا لەبەر گۆرانییە ھەست بزوێن و کاریگەرییەکان لەسەردەمی خۆیدا ھەروەھا کاریگەری بەجێشھتووە بەسەر کۆمەڵگای مۆسیقاژەنی رۆژاوای چین، ئاوازەکانی کاریگەری بەجێھێشتووە لەسەر بۆنەی نیشتمانی چەن ناوچەیەکیش لەسەردەمی ئەمرۆدا،[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Legend of Liu Sanjie". The World of Chinese. 31 January 2018.
  2. ^ "Who is Liu Sanjie". China Daily. 31 August 2009.
  3. ^ X, Mei. 1991. "The New Singer of Liu Sanjie's Hometown", outlook. vol.36
  4. ^ Tan, Y. 2018 'The Legend of Liu Sanjie', The World of Chinese
  5. ^ Chen, A 2005, "Westernization and music in China during and after the Qing dynasty", Journal of Conservatory of Music of Music, vol.22, no.3, pp. 98-107.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]