لینوکسی سالیکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سالیکس ئۆ ئێس
سالیکس ئۆ ئێس
گەشەپێدەرCyrille Pontvieux, George Vlahavas, Pierrick Le Brun, Thorsten Mühlfelder, and others[١]
بنەماڵەھاوشیوەی یونیکس
باری کارکردنچالاکە
مۆدێلی سەرچاوەسەرچاوەکراوە
یەکەم وەشان١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٩؛ ١٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٩-١٦)
وەشانی کۆتایی١٤٫٢[٢][٣] / ٢٩ی ئابی ٢٠١٦؛ ٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٦-٠٨-٢٩)
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەرXfce, LXDE, KDE, Fluxbox, Openbox, Ratpoison, MATE
مۆڵەتنامەVarious
ماڵپەڕی فەرمیwww.salixos.org

سیستمی کارپێکردنی سالیکس (بە ئینگلیزی: Salix OS) دابەشکراوەیێکی گنو لینوکسییە لەسەر بنەمای Slackware، کە خێراو سادەو کارپێکردنێکی سانا دەبەخشێتە بەکارھێنەرانی. سالیکس بە تەواوی گەراوەتەوە بۆ باوانی خۆی واتە سلەکوێر(Slackware). ھەر وا بەکارھێنەرانی سلاکوێر زۆر سوود لە کانگاکانی سالیکس وەردەگرن. ھەر چەند کە سەرچاوەکانی سالیکس زۆر سووک و خێران.

تایبەتمەندییەکانی ئەم دابەشکراوە بریتین لە[دەستکاری]

  • دامەزراندن لە سەر فایلی ISO.
  • بەتەواوی لەگەڵ Slackware ھاوئاھەنگە.
  • کانگاکانی بە کوالێتییکی زۆر بە پاڵپشتیێکی باش بڵاو دەبن.
  • ئامرازەکانی زۆر خێران.
  • ئامرازەکانی بەرێوەبردنی تۆر بەباشی خۆماڵی کراوەن.
  • جوانکاری و قەشەنگی فرە.
  • پاڵپشتی لە سیستەمی کارپێکردنی ٣٢ و ٦٤ بیت.

دامەزراندن[دەستکاری]

بە ژینگەی دەق دادەمزرێت بەڵام بۆ جوانکاری دەتوانن لە شێوازی گرافیکی کەڵک وەر بگرن کە لە ٥ خولەک دەتوانن دایبمەزرێنن. ئەم دامەزراندنە بە سێ شێواز ئەنجام دەدرێت: تەواو (Full): بە تەواوی لێرە دەتوانن سالیکس دامەزرێنن ھەر وا روومێزیێکی جوان لەگەڵ تەواو ئامرازەکان کە بەکارھێنەر کاری پێدەکات. سەرەتایی (Basic): تەنھا روومێزیێکی سادەو سووک لە گەڵ چەند ئامرازی دیکە وەک وێبگەرێک و پاکەتی دامەراندنیgslapt، بۆ ئەو کەسانە باشە کە پێیان خۆشە سیستەمەکەیان سووک و خێرایێکی باشی ھەبێت. ناوەرۆک(Core): بریتییە لە ناوەرۆکی سیستەم کە تایبەتمەندی خۆی ھەیە بە شێوازی دەق و بە کەمترین ئامرازەکان دێتە سەر. ژینگەی روومیزی گرافیکی لەم دامەزراندنە بوونی نییە. گەر ئێوە کاربەرێکی پێشکەوتوون و چالاک ئەم دامەزراندنە پێشنیارێکی بە ھێزە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Salix OS team page
  2. ^ Salix Xfce 14.2 - Salix OS
  3. ^ Distribution Release: Salix 14.2 "Xfce" (DistroWatch.com News)
  4. ^ "دابەشکراوەی گنو لینوکسی سالیکس". http://www.salixos.org/. قەزوان. {{cite web}}: External link in |website= (help); Missing or empty |url= (help)