لیر (نەخۆشی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لیرگەوە ڕەوانە کراوە)
لیر

لیر یان لیرگ (بە ئینگلیزی: Urticaria) کاردانەوەیەکی ئالێرجیکی تووشە کە بە شێوەی زیپکەی پانی سوور لە سەر پێست دەردەکەوێت.

لیر ھەڵماسینی پێستی لەشە وەک ئەوەی بەر گیای گەزنە کەوتبێت.

لیر نەخۆشییەکی کورت خایەنە کە تێیدا ھەموو لەش سوور دەبێتەوە و دەخورێت. ئەم دیاردەیە لە دەنکە زیپکەی وردی پەمەیی و بڕێجار بلۆق دەچێ کە وێڕای خورینی زۆر سەرھەڵدەدات. لیر بەزۆری بە ھۆی کاردانەوەی لەش لە ھەمبەر ماکی ھیستامین و ھاوشێوەکانی بەدی دێت

ئەو ماکانەی کە زۆرترین ئەگەری لیر دەرکردنیان لە سەرە: چەرەس، چاکڵێت، ماسی، تەماتە، ھێلکە، تووە فەرەنگی، شیر و زیادەمەنی خۆراکی و میوەی تازە بە تایبەت مزرەمەنی و دەرمانی ئانتی بیوتیک وەک پێنیسیلین و ئەسپیرین، خەوھێنەرەکان، ڤیتامینەکان و..

بە زۆری لیر بێ زەرەرە و زیانی لێ ناکەوێتەوەو لە ٦ حەفتەدا کۆتایی دێت، لەوانەیە ئەم ماوەیە زیاتر بێتەوە و تا چەندین مانگ و ساڵیش درێژە بستێنێ.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانە ھاتووە: لیر، لیرک و ھیر.

چارە[دەستکاری]

باشترین چارەسەری لیر، ناسین و دەسنیشان کردنی ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی لیر و خۆپاراستن لێیانە. لەوانەیە گۆڕانی شوێنی ژیان بۆ ماوەی دوو حەفتە، کاریگەرییەکی زۆر باشی ھەبێ.

ئەو کەسانەی لیر دەردەکەن، دەبێ لە خواردنی بڕێ خۆراکی وەک چەرەز، مۆز، تووە فەرەنگی، پیاز، تەماتە، باینجان، ھێلکە، مزرەمەنی، شیر، ماسی، پەنیر، بەھارات، ڕەنگی خۆراکی، خۆراکی تێکەڵ بە ماکی ڕاگر (سووسیس، کۆنسێرڤ، مایۆنێز و..) پارێز بکەن، دەرمانە ناپێویستەکان وەلاوە نێن و بە ئاوی فێنک خۆ بشۆن.

ھەتوانەکان وەک کرێم و لووسیۆن لە سەر لیر کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نییە.

زۆربەی کات بۆ ھێور کردنەوە و لابردنی لیر، دەرمانی ئانتی ھیستامین بەکار دێنن، ئەم دەرمانانە لەوانەیە خەوھێنەر بێ، کەوایە لە کاتی لێخوڕین و وردەکاریدا بەکاری مەھێنن. ئانتی ھیستامی چەن جۆری ھەیە کە لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر دەگۆڕی و پزیشک جۆرەکەی دەسنیشان دەکات.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی