لۆژیکی دۆزینەوەی زانستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لۆژیکی کۆڵینەوەەوە ڕەوانە کراوە)

لۆژیکی کۆڵینەوە (بە ئاڵمانی: Logik der Forschung) ناوی یەکێکە لە پەرتووکەکانی کارڵ پۆپەر کە ساڵی ١٩٣٤ بە زمانی ئاڵمانی نووسرا و بڵاوکرایەوە. چەن ساڵ دواتر، پۆپەر خۆی کردی بە ئینگلیزی و بە ناوی لۆژیکی دۆزینەوەی زانستی (بە ئینگلیزی: The Logic of Scientific Discovery) لە ساڵی ١٩٥٩دا بە زمانی ئینگلیزی دووبارە بڵاوی کردەوە. ئاوەھا شتێک کە کارێکی گەورە بە دوو زمان لە لایەن نووسەر خۆیەوە بنووسرێت کەموێنەیە. پیتر مێدەور پێی دەڵێت "یەکێک لە گرنگترین بەڵگەنامەکانی سەدەی بیستەم"[١] تێیدا پۆپەر ئەوە باسدەکات کە زانست ناچارە میتۆدۆلۆژییەکی لە سەر بنچینەی چەواشەکاری و ھەڵگەڕاندنەوە پێڕەوبکات، چونکە ھیچ ژمارەیەک لە تاقیکردنەوەکان ناتوانێت بەس بێت بۆ سەلماندنی یەک بیردۆز، بەڵام تەنیا یەک تاقیکردنەوە بەسە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]