لونا ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوچەی نیشتنەوەی لونا٥ لەسەر رووی مانگ، لە دەستە ڕاستی وێنەکە، لەگەڵ شوێنی هەندێک لە کەشتیە ئاسمانیەکانی دیکە.

لونا ٥ کەشتییەکی ئاسمانی یەکێتیی سۆڤیەتی بێ تیم بوو کە مەبەست لێی نیشتنەوەی لەسەر مانگ بوو وەک بەشێک لەپڕۆژەی لونا، مەبەست بوو ببێتە یەکەم کەشتی ئاسمانی کە نیشتنەوەیەکی نەرم لەسەر مانگ بەدەستبهێنێت، هەرچەندە ڕیترۆکێتەکانی شکستیان هێنا بەڵام کەشتییە ئاسمانییەکە کاریگەری لەسەر ڕووی مانگ هەبوو. [١]

هەڵدان[دەستکاری]

فڕۆکەی لونا ٥ بە موشەکی (مۆلنیا-M) هەڵدرا، لە ناوەندی بۆشاییی بایکۆنور هەڵدرا، بەرزبوونەوە لە کاتژمێر ٠٧:٤٩:٣٧ UTC لە ٩ی ئایاری ١٩٦٥ ڕوویدا. کەشتییە ئاسمانییەکە و قۆناغی سەرەوەی (بلۆک ئێڵ) چوونە ناو خولگەیەکی وەستانی زەوی نزم.

لونا ٥ بوو بە یەکەمین پشکنەری سۆڤیەت کە لە ماوەی دوو ساڵدا بە سەرکەوتوویی هەڵدرا بەرەو مانگ، کەشتی پێش خۆی شکستی بە زۆری شکستی دەهێنا، لونا ٤ سێ شکستی هەڵدانی هەبوو.[٢]

شکست[دەستکاری]

بەڵام لە کاتی هەوڵدان بۆ کارپێکردنی موشەکەکە و لە کاتی هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی لە سوکانەکەی تێکچوونێک ڕوویدا و بەهۆیەوە پێکدادان لەگەڵ ڕووی مانگدا ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەم شکستانەدا، هەوڵی نیشتنەوەی نەرم شکستی هێنا و لونا ٥ هەرگیز بە سەرکەوتووی نەنیشتەوە لەسەر رووی مانگ. [٣]

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]