لالە خەدیوی
لالە خەدیوی (بە ئینگلیسی: Laleh Khadivi ، بە فارسی: لاله خدیوی)، نووسەر و فیلمسازی کوردە کە لە ئێران لە دایک بووە و دانیشتووی ئەمریکایە.
ژیان
[دەستکاری]لالە خەدیوی لە ساڵی ١٩٧٧ی زایینی لە شاری ئیسفەھانی ئێران لە بنەماڵەیکی کورد لە دایک بووە. ماوەیەکی کورت بەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بنەماڵەکەی کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا و لە سان فرانسیسکۆ نیشتەجێ بووە. لاڵە لە ساڵی ٢٠٠٢ خەریکی سەرنجدانەوە لە سەر کوردەکان و بە تایبەت کوردەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە سەردەمی ڕەزاشا بووە. یەکەمین ڕۆمانەکەی بە ناوی سەردەمی زارۆکان چیرۆکی کوڕێکی کوردە کە باوکی لە ساڵی ١٩٢١ی زایینی لە شەڕ لەگەڵ ئەرتەشی ئێران کوژراوەتەوە. کوڕەکە بە دیلی دەگێڕێتەوە و دەبێتە سەرباز و لە بەرامبەری گەلی خۆی قەرار دەگێڕێتەوە.
لالە خەدیوی ھەروەھا دەستی بە کاری فیلمسازییش داوە. ڕۆمانەکەی سەردەمی زارۆکان بە زمانەکانی عیبری، ھۆلەندی، ئیتالیایی و ... وەرگێڕاوەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧٧
- ڕۆماننووسانی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ڕۆماننووسانی ژنی ئەمریکی
- نووسەرانی ژنی ئەمریکی
- نووسەرانی ژنی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرانی ئێرانی
- نووسەرانی ژنی ئێرانی
- کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- ڕۆماننووسانی ئێرانی
- نووسەرانی کورد
- ژنانی کورد
- ئەمریکییەکانی بە ڕەچەڵەک کورد
- ژنانی ئەمریکی لە سەدەی ٢١ەم
- درووستکەرانی فیلم لە کالیفۆرنیا