بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لافاوی کۆریای باشوور ٢٠٢٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لافاوی کۆریای باشوور ٢٠٢٣
لافاو لە ڕێگایەک لە کۆریای باشوور
ڕێکەوتحوزەیرانی ٢٠٢٣
ھۆکاربارانی بەخوڕ، وەرزی بارانبارینی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، زەوی لەرزین
بێسەروشوێنان٣ کەس

لافاوی کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠٢٣ (بە ئینگلیزی: 2023 South Korea floods)باران بارینێکی زۆر لە وەرزی بارانبارینی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووە ھۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە بەشێک لە ناوچەکانی کۆریای باشوور، بە زۆری کاریگەری لەسەر دانیشتووانی پارێزگاکانی باکووری چونگچۆنگ و باکووری گیۆنگسانگ ھەبووە. بەلایەنی کەمەوە ٤٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و شەش کەسیش بێسەروشوێن بوون.[١][٢]

پێشینە

[دەستکاری]

گەرمای بای وەرزیی کۆریای باشوور بەزۆری لە مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و لە سەرەتای مانگی ئابدا کۆتایی دێت. بە شێوەیەکی ئاسایی بارانێکی زۆر دەبارێت لەو وەرزەدا بەڵام، زیانەکانی ئەم وەرزە زیاترە لە کاتی ئاسایی.[٣]

چیۆنگ تای سونگ پسپۆڕی لافاو لە دامەزراوەی نیشتمانیی توێژینەوەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی کۆریای باشوور ڕای گەیاند، بارانبارین لە ناوچە گوندنشینەکانی وڵاتدا ڕوویداوە، بۆیە چاودێریکردن و گەیشتنیان بەو شوێنانە قورسترە، دەکرێت ئەوە ھۆکارێک بێت بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان. سەرەڕای ئەوەش ڕای گەیاند کە گۆڕانی کەشوھەوا ھۆکار بووە.[٤]

کاریگەری

[دەستکاری]
زەوییە کشتوکاڵییە لافاواوییەکان

بەھۆی بارانێکی بە خوڕەوە و پڕ بوونی بەنداوێک لە باکووری چونگچۆنگ، زیاتر لە ٩٢٠٠ ماڵ و زیاتر لە ١٤٤٠٠ کەس لە سەرانسەری وڵاتدا شوێنەکانیان چۆڵکرد.[٥][٦] لە ١٧ی تەممووزدا، ئاژانسی ھەواڵی یۆنھاپ بڵاوی کردەوە کە ٦٢٨ دامەزراوەی گشتی و ٣١٧ موڵکی تایبەت بەھۆی بارانبارینی زۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە.[٧] بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ و سەلامەتی، زیاتر لە ٣١ ھەزار ھێکتار (٧٧ ھەزار دۆنم) زەوی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە و ٦٩٣ ھەزار ئاژەڵیش گیانیان لەدەستداوە.[٨] ھەروەھا چەندین شوێنی میراتی کولتووری زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە قەڵای گۆنگسانسێۆنگ و مونگیۆنگ سایجای.[٩]

لە باکووری گیۆنگسانگ ٢٢ کەس گیانیان لەدەسدا و چوار کەسی دیکەش لە پارێزگای باشووری چونگچۆنگ گیانیان لەدەستدا.[١٠][١١]

پڕ بوونی بەنداوەکە

[دەستکاری]

لە شاری گوانگجو، بەنداوی ھواسون دۆنگبۆک نزیکەی ٨٠٠ ھەزار تۆن لە کاتژمێرێکدا ئاوی لێڕژاوە. پارێزگای ھواسون گون پێشنیاری چۆڵکردنی بۆ ١٠ گوند کردووە کە دەکەونە شوێنە نزمەکانەوە. ئەم ڕووداوە دووبارەبوونەوەی ڕووداوێکی ھاوشێوەی ساڵی ٢٠٢٠ە، کە تێیدا پڕبوونی بەنداوێکی دیکە بووە ھۆی ژێرئاوکەوتنی ٣٠ ماڵ. بەھۆی کەموکوڕییە پێکھاتەیییەکانی بەنداوەکەوە، دانیشتووان داوای دیزاینکردنەوەی بەنداوەکەیان کردووە.[١٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

لافاو لە باکووری ھیندستان ٢٠٢٣

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Jung-youn، Lee (١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣). «44 dead, 6 missing amid continued downpours as of Wednesday morning». The Korea Herald (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Haye-ah، Lee (١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Yoon designates 13 special disaster zones over deadly downpours». Yonhap News Agency (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Yoon، John (2023-07-15). «South Korea's Monsoon Rains Set Off Deadly Landslides and Flooding». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-20 ھێنراوە.
  4. ^ Yoon، John (2023-07-15). «South Korea's Monsoon Rains Set Off Deadly Landslides and Flooding». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-20 ھێنراوە.
  5. ^ Jung-youn، Lee (١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣). «44 dead, 6 missing amid continued downpours as of Wednesday morning». The Korea Herald (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «중대본 "오전 6시 기준 호우로 39명 사망·9명 실종"». mnews.jtbc.co.kr (بە كۆری). ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Boram، Park (١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣). «49 dead or missing in downpours after 4 more bodies recovered from underground road». Yonhap News Agency (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Jung-youn، Lee (١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣). «44 dead, 6 missing amid continued downpours as of Wednesday morning». The Korea Herald (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Yoon orders all-out efforts to cope with damage from downpour». koreatimes (بە ئینگلیزی). ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ Jung-youn، Lee (١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣). «44 dead, 6 missing amid continued downpours as of Wednesday morning». The Korea Herald (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Jung-youn، Lee (١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣). «41 dead, 9 missing from torrential rain as of Tuesday morning». The Korea Herald (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ NEWSIS (١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣). «'홍수 시한폭탄' 동복댐 되풀이 되는 위기 상황[초점]». newsis (بە كۆری). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.