لاری سانگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لاری سانگەر

لاری سانگەر ناوی تەواوی لورانس مارک لەدایکبووی ١٦ی تەممووزی ١٩٦٨ لە بالیفۆ-واشینگتن. گەشەپێدەری پڕۆژەی ئینتەرنێتییە. لەگەڵ جیمی وەیڵز لەساڵی ٢٠٠١ ویکیپیدیای دامەزراند هاوکات پێشتر لەگەڵ جیمی ئینسایکلۆپێدیای Nupedia دامەزراندبوو بەڵام ئەویان کە لە ٢٠٠٠ دەستی پێکرد بەڵام تا ٢٠٠٣ بەردەوام بوو چوونکە پڕۆژەی ویکیپیدیا لەو سەرکەوتوو تر بوو. لاری دامەزرێنەری ماڵپەڕی (Citizendium)ە . لاری هەڵگری سێ بڕواننامەیە بەکالۆریۆس و ماستەر و دوکتۆرایە لە فەلسەفە . لاری لەچەندەها ئینسایکلۆپێدیا کاری کردووە. لاری ستاریژییشی بۆ ماڵپەڕی ئینسایکلۆپێدیای زەوی داناوە (Encyclopedia of Earth).لاری سانگەر لە پڕۆژەی پەروەردەیی (watchknowlearn)یشدا بەشداربوو. لاری دیزاینی ماڵپەڕێکی سادەشی کردووە بەناوی Reading Bear کە منداڵان فێری چۆنییەتی خوێندنەوە دەکات .