لاربوونی ستوونی پشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دراوەکان لە سەرچاوەکانی تردا

لاربوونی ستوونی پشت یان لاربوونی بڕبڕەکانی پشت یاخود خواربوونی  پشت[١][٢]  [٣] بە ئینگلیزی: scoliosis بریتیە لە دیاردەیێکی ناتەندرووست کە تووشی بڕبەکانی پشت دەبێت بەهۆی جولەی بڕبڕەکان لەلایەک بۆ لایەکی تر بە ناڕێکی بەجۆڕێک بڕبڕەکان بە شێوەیەکی سرووشتی و گونجاو لەسەر یەک ستوون ئاسا ناوەستن،بەهۆی ئەو ناڕێکی و لاریەی پشتەوە لەگەڵ ئەو کێشە زۆڕەی جەستەوە کە بڕبڕەکان ڕایانگرتووە شێوەی تیپی (S)ئینگلیزی وەردەگرێت.

ئەو لاربوونەی پشت ئاسایی لای گەنجان و بەساڵاچوان ڕوودەدات، بەهۆی تیشکی xray و mri دەتوانین بڕ و شێوەی لاربوونەکە ببینین کە لە شێوەی تیپی (S)و(C)ی ئینگلیزی دەردەکەون، ئەم دیاردەیە زۆر جار لە زگماکیەوە لە پشت بەدی دەکرێت بە ئینگلیزی: congenital، یان بەهۆیەکی نادیار بە ئینگلیزی: idiopathic یان بەهۆکارێکی زۆر دەگمەن کە بە کێشەی پێک گەیشتنی هەستەوەرە ماسولکەییەکانەوە ڕوو دەدەن،یان بەهۆی تەشەنەکردنی نەخۆشی ترەوە وەک هەوکردنی ماسولکەکانی درکە پەتک و مێشک،[ژێدەر پێویستە]لاربوونی پشت تووشی هەموو بڕبڕەدارێک دەبێت بۆ نموونە ماسیەکان، بۆیەکەم جار ئەم نەخۆشیە لەلایەن پزیشکی ئەگریکی [ئێپکرات] دەستنیشان کرا.

ناونان و دەستەواژەکانی[دەستکاری]

ناونانی لاربوونی پشت بەگوێرەی چۆنیەتی لاربوونەوەکەی دەکرێت، هەروەها ڕەچاوی بڕ و جۆڕ و ئاراستەی لاربوونەوەکە دەکرێت، لەگەڵ ئەو گۆشەیەی لاربوونەوەکەی درووستی کردوە.

  • لاربوونی ڕاستە بە کرواتی: dextroscoliosis: بریتیە لە لاربوونەی پشت بە ئاڕاستەی لای ڕاستی جەستە.[٤][٥][٦]
  • لاربوونی چەپە بە کرواتی: laevoscoliosis: بریتیە لە لاربوونی پشت بە ئاڕاستەی لای چەپی جەستە.
  • لاربوونی پێچاوپێچ بە کرواتی: rotoscoliosis: (ئەو لاربوونانە دەگرێتەوە کە زیاتر لە سێ گۆشە دڕووست دەکەن) بریتیە لە لاربوونی بڕبڕەکانی سنگ دواهەمین بڕبڕەکانی کەمەر،کە هەریەکەیان بە ئاڕاستەیەک لار دەبێتەوە،ئەگەر هاتوو بڕبڕەکانی سنگ بە ئڕاستەی ڕاست بن بڕبڕەکانی کەمەر ڕوو لەئاڕاستەی چەپ دەکەن.بەهەر ئاڕاستەیەک بن پێچەوانەی یەکتر دەبن.[٧]

پۆڵێن کردنی لاربوونەکان[دەستکاری]

لاربوون دابەش دەکرێت بۆ دوو بەشی سەرەکی،ئەوانیش:

لاربوونی نازگماکی [دەستکاری]

لێرەدا هیچ کێشەیەک لەبڕبڕەکانی پشت نیە،بەڵام دیاردەکە ڕوو دەدات بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی پشت یان هەوکردنی جوومگەکانی پشت ،هەروەها ڕەنگه دڕێژی و کورتی لاقەکان ئەم دیاردەیەش دڕووست بکەن،کە لەم بارە بە لاربوونی زگماکی هەژماڕی بکەنەوە،گەلێک جار بەهۆی نادرووستی کڕنووش بردنیش بەدیاردەکەوێت.

لاربوونی زگماکی[دەستکاری]

لەم بارە هۆکاری لاربوونەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کێشە لە دڕکە پەتک و بڕبڕەکانی پشت،کە ئەم جۆڕەیان بۆ چوار جۆڕی تر دابەش دەکرێت،بڕیتین لە:

لاربوونی ناڕوون (نادیاری هۆکار)[دەستکاری]

ئەم جۆڕەیان لە ٪۸۰ بارەکانی لاربوون دەگرێتەوە(بەربڵاوە) بەڕێژەی ٪٤-۲ تووشبووان لەو جۆڕەن،ڕەگەزی مێ زیاتر تووشی دەبن  لەچاو نێرینەکان،کە زیاتر بڕبڕکانی سنگ بەلای ڕاستدا لار دەبنەوە .

 ئەم جۆڕەشیان دابەش دەبێت بۆ سێ جۆڕی تر کەبریتین لە:

لاربوونی ناکامی ناڕوون[دەستکاری]
  • پێش تەمەنی سێ ساڵی بەدیاردەکەوێت.
  • زۆڕینەیان ئاڕاستەی لاربوونەکانی بڕبڕەکانی سنگیان بەلای چەپیان دا دەبت،مەگەر بارێکی تایبەت نەبێت.
  • نێرینەکان زیاتر تووشی دەبن لەچاو مێینەکان،ئەمەش بەگوێرەی لاربوونەکان.
  • چاڕەسەری خۆڕسک (بەبێ ڕۆڵی پزیشک)لەم جۆڕەیان لە ٪۲۰ بۆ ٪۹۲ دەبێت بەپێی جۆڕی لاربوونەکانیان.
لاربوونی ناڕوونی پشتی منداڵ [دەستکاری]
  • لەنێوان تەمەنی ۳ بۆ۱۰ ساڵی بەدیاردەکەوێت.
  • مێینەکان زیاتر تووشی دەبن لەچاو نێرینەکان ،کە ئاڕاستەی لاربوونی بڕبڕەکانی سنگیان بەلای ڕاست دا دەبێت.
  • چنڕەسەری خۆڕسک(بەبێ ڕۆڵی پزیشک)لەم جۆڕەیان دەگاتە ٪۷.
  • ژماڕەی گۆشە درووست بووەکانیان زیاد دەکات بە ڕێژەی ٪۹٥٫کە لە ٪٦٤یان پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
لاربوونی ناڕوونی نەوجەوانان[دەستکاری]
  • لەدوای تەمەنی ۱۰ساڵی بەدیاردەکەوێت.
  • زۆڕینەی لاربوونەکانیان ناڕوونن،کە بە ناڕنترین جۆڕەکان دادەنرێت.
  • مێینەکان زیاتر تووشی دەبن لەچاو نێرینەکان،زۆرنەی ئاڕاستەی لاربوونەکانیان بەلای ڕاست دا دەبێت.

لاربوونی مەلۆتکەیی[دەستکاری]

ئەم جۆڕەیان لەکاتی لەدایک بوونی ساوایان بەدیاردەکەوێت،هۆکارەکەی ناڕوونە بەهۆی ناڕێکی پێکهاتەی بڕبڕەکانی پشتەوەو دەبێت،بەم جۆڕەی خوارەوە:

  • هەبوونی پارچەی زیادە لەپێکهاتەی بڕبڕەکان،کە بەشی لایەکەی تری هەمان بڕبڕەی بردوە لە گەشەکردنی.
  • نیوجومگەیی،کە بڕبڕەکان بەشێوەی تەواو گەشەیان نەکردوە هەروەک نیو بڕبڕە بەدیار دەکەون.
  • دواکەوتنی گەشەی تاک ڕوویی جومگەکە،هەر بڕبڕەیەک لەلایەک بوار هەیە کە باری جولە ڕێک دەخات لەلایەکەی تریەوە بەهۆی بەستەرەوە پێکەوە بەندن،بەهۆی دواکەوتنی گەشەیی لەلایەک وا دەکات بڕبڕە بەشێوەیەکی ڕێک ڕێزبەند نەبن.
  • دواکەوتنی گەشەی دوو ڕوویی جومگەکە،بڕبڕەکان بەیەکەوە بەندن دواکەوتنی گەشەی جومگەیەک  دەبێتە هۆی ناڕێکی ڕێزبەندی بڕبڕە.

هەروەها چەندین باری نەخوازڕاوی بۆماوەیی هەیە کە لاربوون درووست دەکەن،وەک کەمی ئەندامێکی ئێسکە پەیکەر ،یان کەمی گەشەیی لە ئەندامێکی ئێسکە پەیکەر وەک کۆنیشانی مارڤان و بارەکانی کورتە باڵایی.

لاربوون بەهۆی دەمارەکانی ماسولکە[دەستکاری]

هۆکارەکانی بۆ پەک کەوتنی ماسولکەکان دەگەڕێتەوە بەهۆی نەخۆشی دەمارەکان ،یان بەهۆی کەمی گەشەو توانای ماسولکەکان و پێکهاتەکانیان،وەک ئیفلیجی مێشک و ئیفلیجی منداڵان.

لاربوونی بنکی کەمەرە[دەستکاری]

بریتیە لە لاربوونی یەک ئاڕاستەیی کە لە ۱۰نمرە تێپەردەکات ،بەشێوەیەکی گشتی لە بڕبڕەکانی سنگ و کەمەر ڕوو دەدات دوای گڕێی چوارەم و پێنجەمی تەمەن،بەهۆی نەخۆشیە جۆربەجۆرەکانی تەمەنەوە(دەردەپیری).

لاربوونی لاوەکی[دەستکاری]

ڕوودەدات بەهۆی هۆکارە تەندرووستیەکانی وەک:

  • دوای نەشتەرگەری.                                           دوای بڕینداربوون بەهۆی شکانی یەکێک لەبڕبڕەکانی پشت.
  • دوای تیشک لێدان(چاڕەسەریەکانی تیشکی سەروی بنەوشەیی)یان هەر هۆکارێکی لەم شێوە.
  • دوای هەوکردن ،وەک هەوکردنی بڕبڕەکانی پشت بەهۆی توشبوونیان بەنەخۆشی سیل.
  • شێرپەنجە کە بڕبڕەکان و چاڵاکیەکانی پەک دەکا.

هۆکارەکان[دەستکاری]

ئەم نەخۆشیە لەنەخۆشیە بۆماوەییەکانە پتر،کە لەقۆناغەکانی گەشەی مرۆڤ گۆڕانکاری بەسەردادێت جا بەرەو چاکی بێت یان خڕاپ بوون،بۆ تێگەیشتنی زیاتر:

زۆڕینەی دیاردەکانی لاربوونی پشت لای هەرزەکاران هۆکارەکەی ڕوون و ئاشکرا نیە.[٨] هۆکارەکانی لاربوون دیارنین لەبنەڕەت دا،بەڵام زۆڕینەیان هاوڕان لەسەر ئەوەی نەخۆشیەکە پەیوەندی بە بۆماوەوە هەیە.[٩] وە دیاردەکە وەکو نەخۆشی پتر لای مێینەکان هەیە لەوەی لەنێرینەکان بە چوار بەرامبەر.[١٠] بەتایبەت ئەوکەسانەی هەڵگری ئیفلیجی مێشکن یاخود بەشێوەیەکی تەندرووست لەدایک نابن،جگە لەوەی هەندێک لە نەخۆشەکان لەکاتی لەدایک بوونیشیان بە تەنرووست و لەشساغیەوە لەدایک بوون  بەڵام بەهۆی هەڵگرە بۆماوەییەکانیانەوە لەکاتی هەرزەکاری یان پێگەیشتنی تەواو نیشانەکانی لاربوونیان تێدا دەردەکەوێت بەهۆی ڕووداوێکی بچووکەوە.[١١]

بەشێوەیەکی گشتی لە ٪۸۰ دیاردەکانی لاربوون هۆکارەکەی نادیارە،وە لە ٪۲۰بەهۆی نەخۆشیەکانی دەمار و ماسوولکەکان و بەستەرەکان و گەشەی کۆئەندامی ئێسکەوەیە،کە دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکان نیشانەکانی دەردەکەوێت،یان بەهۆی لاوازی دڵ و جیاوزی کورت و دڕێژی لاقەکانیش هۆکاری ترن.

ئامار و تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە[دەستکاری]

تێکچوونی ڕێزبەندی بڕبڕەکانی پشت لەنێوان مرۆڤەکان لە ۳تاوەکو٥کەس دەبێت بۆ هەر۱۰۰۰کەسێک[١٢] لە ۲۰°ئەو ڕێژەیە یەکسانە لەنێوان ڕەگەزەکانی نێڕ و مێ دا،بەڵام ئەو نەخۆشانەی گۆشەی لاربوونەکەیان لە ۲۰°زیاترە دەبینین ڕێژەکەیان کەمترە کە لە نێوان هەر ۲٥۰۰کەس کەسێک هەڵگری ئەو ڕێژە بەرزەیە،بەشێوەیەکی گشتی لە ٪۲مێینەکان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن بەرامبەر بە ٪۰٫٥نێرینەکان.

نیشانەکان و ناساندنەوەی[دەستکاری]

لەنیشانە هەرە باوەکانی پەیدابوونی ئازارە لە بڕبڕەی پشت لەکاتی پێگەیشتن دا،بەتایبەت ئەگەر هاتوو ئازارەکە فەڕامۆش کرا بە بێ ڕێنماییەکانی پزیشک و وەرگرتنی چاڕەسەر.[ژێدەر پێویستە]زۆڕینەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەشتەرگەری  بڕبڕەکانی پشت بۆ ڕاست کردنەوەی لاریەکەی نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بێنێت بە لابردنی ئازارەکەی،تەنها بۆ کاری جوانکاری باڵا و ڕێکی پشت نەبێت بۆ ئەوکەسانەی کە بەڕێژەیەکی زۆڕ لاریەکەی ناوچەی قۆپاو و قۆقزی درووست کردوە،ڕاهێنانە وەڕزشیەکان بە باشترین چاڕەسەریەکانی لابردنی ئازار دادەنڕێت.لەنیشانەکانی تر:.

  • ڕێکنەکەوتنی ڕژێمی ماسوولکەیی پشت لە دەوروپشتی بڕبڕەکان بە هاوسەنگی.
  • قەمبوری،یان لاربونەوەی ستوونی تەواو،لەگەڵ دەرچوونی ئێسکەکانی شان.
  • جاوازی و ناهاوسەنگی لەنێوان ماسوولکەکانی شان و بێرکمی سنگ 
  • لای ئافرەتان ،ناهاوسەنگی و ناڕێکی لە دابەش بوونی مەمک لەسەر سنگ.
  • جیاوازی لەبواری نێوان شانەکان و نێوان پەنجەکانی دەست.
  • گەلێک جار ڕوودانی پەرچەکرداری نەخوازراوی دەمارەکان .
  • ناهاوسەنگی ڕێکنەکەوتنی شان لەگەڵ هەموو ئەندامەکانی تری جەستە بە گشتی.
  • بە لا داکەوتنی سەر
  • ماندووبوون و هەبوونی ئازاری لەسەرخۆ بەگشتی لەلەش دا.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە[دەستکاری]

تەنها لەڕێگای پزیشکی پسپۆر و وێنەی تیشکی دیاری دەکرێت.

پێوانی گۆشەی لاریەکان.

پێوانی گۆشەی لاریەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Al-Qamoos القاموس - English Arabic dictionary / قاموس إنجليزي عربي. سەردان لە ڕێکەوتی 1 يناير 2017.الوسيط |تاريخ الوصول= تم تجاهله (مساعدة); الوسيط |المسار= تم تجاهله (مساعدة); الوسيط |العنوان= تم تجاهله (مساعدة); تحقق من التاريخ في: |access-date= (مساعدة)
  2. ^ LDLP - Librairie Du Liban Publishers. سەردان لە ڕێکەوتی 1 يناير 2017.الوسيط |تاريخ الوصول= تم تجاهله (مساعدة); الوسيط |المسار= تم تجاهله (مساعدة); الوسيط |العنوان= تم تجاهله (مساعدة); تحقق من التاريخ في: |access-date= (مساعدة)
  3. ^ المغني الأكبر ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  4. ^ Richardson ML.
  5. ^ Chiropr Osteopat. 14. doi:10.1186/1746-1340-14-1. PMID [http://www.chiroandosteo.com/content/14/1/1 Free Full Text 16409627. [http://www.chiroandosteo.com/content/14/1/1 Free Full Text]]. {{cite journal}}: Check |pmid= value (help); External link in |pmid= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |الصفحات= ignored (help); Unknown parameter |ساڵ= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |نووسەر= ignored (help)
  6. ^ Chief Pediatric Resident.
  7. ^ – via eMedicine. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Cite has empty unknown parameter: |بڵاوکەرەوە= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help)الوسيط |التاريخ= تم تجاهله (مساعدة); الوسيط |المسار= تم تجاهله (مساعدة); الوسيط |العنوان= تم تجاهله (مساعدة); تحقق من التاريخ في: |date= (مساعدة)
  8. ^ Kouwenhoven, J & Castelein, R, 2008, 'The Pathogenesis of Adolescent Idiopathic Scoliosis', Spine, vol. 33, no. 26, pp. 2898-2908. 10.1097/BRS.0b013e3181891751
  9. ^ Ogilvie JW, Braun J, Argyle V, Nelson L, Meade M, Ward K, 2006, 'The Search for Idiopathic Genes', Spine, vol. 31, no. 6, pp. 679-81.
  10. ^ Spina Bifida.
  11. ^ الجينات والجنف ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (إنجليزي)
  12. ^ National Scoliosis Foundation.

تێبینیەکان[دەستکاری]