قەڵای کوردان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قە‌ڵای کوردان (بە عەرەبی: حصن الأكراد‎) كه‌ ئێستا به‌ ره‌سمي ناسراوه‌ به‌ قه‌ڵا دژه (بە عەرەبی: قلعة الحصن‎) دژێکی سە‌خت و قایمە‌ کە‌وتۆتە‌ ریزە‌ چیای کە‌نارە‌کانی سووریا لە‌ ناو تخووبی پارێزگای حومس، ٦٠ کیلۆمە‌تر لە‌ باژێری (حومس)ە‌وە‌ دوورە‌ و لە‌لایە‌ن رێکخراوی (یونسکۆ)وە‌ وە‌ک کە‌لە‌پوورێکی مرۆڤایە‌تی دە‌سنیشانکراوە‌.[١]

قە‏‏‏ڵاى كوردان

مێژووی قە‌ڵا[دەستکاری]

مێژووی درووستکردنی ئە‌م قە‌ڵایە‌ کە‌ونارایە‌، وا دە‌زانرێت سە‌رە‌تا میر (شبل الدولە‌ نە‌صر کوڕی صالحی مە‌رداسی) میری وڵاتی حەلەب و حومس لە‌ ساڵی ١٠٣١ زایینی دژێکی بچووکی لە‌م شوێنە‌دا درووستکردبێت بۆ پاراستنی رێچکە‌ی کاروانە‌ بازرگانیە‌کانی نێوان شارە‌کانی کە‌نار دە‌ریاو وڵاتی شام. ئە‌رکی پاراستنیش درا بە‌ ھە‌ندێک لە‌ کوردانی ھاوپە‌یمان لە‌ گە‌ڵ مە‌رداسیە‌کان، قە‌ڵاکە‌ش ھە‌ر بە‌ناوی (دژی کوردان) ناسرا. ناوی تریشی لێنرا وە‌ک قە‌ڵای (السفح) و (کە‌رک). دواتریش کە‌ خاچدارە‌ دیانە‌کان قودس و بە‌شێکی وڵاتی شامیان داگیر کرد لە‌ ھە‌ڵمە‌تی یە‌کە‌می خاچداران ساڵی ١٠٩٩ز ئم قە‌ڵایە‌ش کە‌وتە‌ بە‌ دە‌ستی میرێکی خاچدار بە‌ ناوی ریموند سانجیل . شوورە و‌ ژوورە‌کانی گە‌ورە‌ترو پتە‌و تر کران وبوو بە‌ مۆڵگە‌یە‌کی بە‌ھێز بۆ شاسوارانی ناسراو بە‌ ئۆ‌سپیتالی (Knights Hospitaller) و لە‌وساوە‌ لە‌ ئە‌وروپا بە‌ قە‌ڵای شاسواران (قلعە‌ الفرسان: Krak des Chevaliers)ناسرا. کە‌ سەلاحەدینی ئەییووبی قودسی گرتە‌وە‌ ئە‌م قە‌ڵایە‌ش کە‌وتە‌ بە‌ر ھێرشی موسڵمانانە‌وە و لە‌ ٨ نیسانی ساڵی ١٢٧٠ز بە‌ دە‌ستی میری میسر الظاھر بیبرس گیرایە‌وە‌. ساڵی ١٩٢٦ فە‌رە‌نسیە‌کان کاتێک سوریایان داگیرکرد ئە‌م قە‌لایە‌یان دووبارە‌ نوژە‌ن کردە‌وە‌.

سە‌رچاوە‌کان[دەستکاری]