قەوزەبەرد
Jump to navigation
Jump to search
قەوزەبەرد (بە ئینگلیزی: Lichen) بارستەیەکە لە خانەی کەڕوو و قەوزە کە لە پەیوەندییەکی ھاوگوزەرانیدا گەشەدەکەن. لەسەر دیوار، بەرد و درختەکاندا دەژین.[١][٢] زۆر جۆراوجۆرە و زیاتر لە ٢٠٬٠٠٠ جۆری ناسراوی قەوزەبەرد تۆمار کراوە.[٣] بڕێکیان شکڵیان وەک گەڵایە، بڕێکیان وەک شاخ و پۆپی دار و بڕێکی تر وەک لەکە یا پەڵەیەک لەسەر بەرد و دار دەژین.
ناوەکان[دەستکاری]
ئەم گیانلەبەرە لە کوردیدا چەندین ناوی ھەیە وەک: بڤز، خەنەبەردیلە، خەنەتیفک، خەنەتیلکە، خەنەگورگە، قرێژەبەرد، قۆزەبەرد، قووزەبەرد، قەبزە، قەرزیلە (بن ئاو)، قەزەبەرد، قەوزاخ، قەوزاق، قەوزە، قەوزەکەفر، کڕێژ، کڕێژەبەرد، کرێشەبەرد، کەز، گڵەوز، گڵەوەرز، گڵەوەز، گوڵکوچک، گولکەڤرۆک، مەخمەڵێنە.[٤][٥]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "کورد فلۆرا: قەوزەبەرد". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠.
- ^ کتێبی زانست بۆ ھەمووان، زیندەزانی، کتێبی خوێندکار–پۆلی یازدەھەمی زانستی – ل. ١١٦
- ^ "UC Berkeley, Lichens: Systematics". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٠.
- ^ فەرھەنگی کاوە
- ^ گەڕان بۆ «گل سنگ» لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە دا (کوردی). فەرهەنگەکانی ڤەژین. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠.
![]() | ئەم ژینناسی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |