قووی ڕەش
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
قووی ڕەش (2010 black swan) فیلمێکە دە ژانری ترسی دەروونی چاککراوی ساڵی ٢٠١٠ی ئەمریکا بە دەرھێنەری دارێن ئارنۆفسکی نووسراوی ماڕک ھەیمەن، جۆن مەکلافلین و ئاندرێس ھەینز لەسەر بنچینەی چیرۆکێکی ھەینز بە ڕۆلگێرانی ناتاڵی پۆرتمەن، وینسنت کەسڵ، میلا کونیس، باربارا ھێرشەی و وینۆنا ڕایدر.
فیلمەکە باس لە بەرھەمێکی چایکۆفسکی بە ناوی گۆمی قوو دەکات چیرۆکی باڵەڕیانێک (نینا) کە بۆ ڕۆڵی قووی سپی بێگوناە و لەبەرامبەری دا قووی ڕەشی ھەست پەرەست و تاریک ھەوڵدەدات و ھاوتا باڵەریانەکەی (لیلی) کە گونجاوترە بۆ ئەو ڕۆڵەی ھەربۆیە ئەو ڕکابەرییە گوشاری دێنێتە سەری و دەبێتە ھۆی زاڵ بوونی لاوازی بەسەریدا و خلور بوونەوەی لە ڕاستی بەرەو شێتی.
ناتاڵی پۆرتمەن بۆ دەورگێڕان لەو فیلمەی دا زۆرتر لە یەک ساڵ بە شەو و ڕۆژ ڕاھێنانی باڵەی دەکرد و ئەوش بەفیڕۆ نەچوو و لە ساڵی ٢٠١١ لە فستیڤاڵی ئوسکار براوەی خەڵاتی باشترین دەورگێڕی ژن لە ڕۆڵی یەکەم دا بوو.
ئارنۆفسکی فیلمەکەی خۆی پێ وەک ڕێز لێنانێک لە ھونەری باڵەی دەزانێ و ھەوڵی نیشاندانی ڕوانگەی بیرکردنەوەی باڵەریانێک دەدات.
یەکەم پێشاندانی فیلمەکە لە ٦٧مین فستیڤاڵی فیلمی وێنیز لە ١ سێپتامری ٢٠١٠ بوو.
بوودجەی فیلمەکە ١٣ ملیۆن دۆلار و داھاتەکەی ٣٣٠ ملیۆن بوو.
چیرۆک[دەستکاری]
نینا سایەرز ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵە کە ھەموو تەمەنی منداڵی و لاوی بە ڕاھێنانی باڵەی بەسەر بردووە نینا دەگەڵ دایکی کە کەسێکی زۆر چاودێرە دەژیت نینا دە ھەوڵی بەدەست ھێنانی ڕۆڵی باڵەی بەناوبانگی گۆمی قوو بەرھەمی چایکۆفسکی دایە بەلام بەڕێوبەر و شێوەکاری ئەو باڵەیەی (ونسنت کەسڵ) بەشکە لە تواناکانی نینا بۆ دەورگێڕانی ھاوکاتی قووی سپی و قووی ڕەش
نینا تووشی جۆرێک ھەستیاری بۆ بێکەموکووڕییە دە کارەکەی دا و لیلی ڕەقیبی نینای بە دەورگێڕی میلا کونیس کە بە پێچەوانەی نینای زۆرتر بە دوایی ڕابواردن و چێژ بردن لە ژیانە دایکی نینای بە دەورگێڕی باربارا ھێرشەی کە دایکێکە لە ڕادەبەدەر چاودێرە و سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ کچەکەی دەوێت کە خۆی قەتی بۆ بەدەست نەھاتووە.
و ھەموو کارێکی دەات تا بتوانێت بەباشی ڕۆڵەکەی بگێڕێت لە ڕاھێنانی شەو و ڕۆژ ھەتا کەڵک وەرگرتن لە مادەی ھۆشبەر و…نینا دەورگێڕانی قووی سپی بە باشی دەزانێ بەڵام قووی ڕەش بە باشی نازانێ و ھەر ئەوەش وردەوردە ڕوحی تێکدەدات و بەرەو شێتی و خەیاڵاتی دەبات
ڕەخنە[دەستکاری]
زۆربەی ڕەخنەگران بۆچوونی ئەرێنیان ھەبووە
ڕاجێرت ئیبرێت و جێمز براردینل ٣/٥ دا بەفیلمەکە و لوک تامین و ماولا دارگیس فیلمەکەیان بە دەرەجە یەک دانا
بەڵام کێنت توران کە بە یەکێک لە ڕەخنەگرانی توندی فیلمەکە ناودەبردرێت کە فیلمەکەی بە دەرەجە سێ دانا
پاڵیوار[دەستکاری]
قووی ڕەش پاڵیواری ١١٢ خەڵات بووە کە بە زۆرترین پاڵیواری خەڵات بۆ فیلمێکی دە مێژوو دا داندراوە وەکوو
- دارن ئارنۆفسکی بۆ باشترین دەرھێنەر
- ناتاڵی پۆرتمەن بۆ باشترین دەورگێڕێ ڕۆڵی یەکەمی ژن
- میلا کونیس بۆ باشترین دەورگێڕی تەواوکەری ژن
کە توانی براوەوی ٤٧ خەڵات بێت
- براوەی باشترین دەورگێڕێ ڕۆڵی یەکەمی ژن لە فستیڤاڵی بفتا(٢٠١١)
- براوەی باشترین دەورگێڕێ ڕۆڵی یەکەمی ژن لە فستیڤاڵی ئوسکار(٢٠١١)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "black swan".
- ^ قوی سیاه. https://www.cinemapress.ir/news/6205/قوی-سیاه-جشنواره-فیلم-ونیز-را-افتتاح-می-کند. Missing or empty
|title=
(help) - ^ "Black Swan (film)", Wikipedia, 2021-11-15, retrieved 2021-11-23
- ^ "Table 2: IMDB results". dx.doi.org. Retrieved 2021-11-23.
- ^ "کافهسینما". کافهسینما (بە فارسی). Retrieved 2021-11-23.
- ^ Herald, The Korea (2010-09-17). "Darren Aronofsky's 'Black Swan' a feature film of a different feather". The Korea Herald. Retrieved 2021-11-23.
- ^ "Aronofsky's 'Black Swan' to open Venice fest". web.archive.org. 2010-07-23. Retrieved 2021-11-23.