بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەھد بەللان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەھد بەللان
زانیاریی پشتێنە
ناوی خۆماڵیفهد بلان
لەدایکبوون (١٩٣٣-٠٣-٢٢) ٢٢ی ئازاری ١٩٣٣
ئەلکفر، سووریا سووریا
بنچەپارێزگای سووەیدا، سووریا
مردن٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧(١٩٩٧-١٢-٢٤) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ئەلکفر، سووریا
چەشنمۆسیقای عەرەبی
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٧–١٩٩٧

فەھد بەللان (بە عەرەبی: فهد بلان‎؛ ٢٢ی ئازاری ١٩٣٣ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧)[١] ئەکتەر گۆرانیبێژێکی درووزی سووری[٢] بوو، بە پێشکەشکردنی «گۆرانی شاخ» (بە عەرەبی: الأغاني الجبلية‎) ناسراوە.

فەھد بەللان گەشتی بۆ میسر کردووە و لەگەڵ فەرید عەترەش کاریان کردووە.[٣] ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمەکتەر مریەم فەخرەدین کردووە و پیشەی نواندنی تاقیکردوەتەوە. زۆربەی گۆرانییەکانی بە شێوەزارێکی حوورانی تایبەت بە باشووری سووریا و باکووری ئوردن گوتووە. جگە لە گۆرانییەکانی بە شێوەزاری حوورانی، بە شێوەزاری میسری و ھەروەھا بە زمانی عەرەبیی کلاسیکیش گۆرانی وتووە.

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

بەللان لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی ئەلکفر لە سووەیدای سووریا لەدایکبووە. باوکی، حەموود ئەحمەد بەللان، جووتیارێک بوو، نزیکایەتییەکی لەگەڵ مۆسیقا ھەبوو و شارەزای ژەنینی ئامێری ڕەباب بوو، کە فێری بەللانی دەکرد.[٢] کاتێک تەمەنی لە دەوروبەری ١٠ ساڵان بوو باوانی جیابوونەوە.

لە ١٩٥٠اکان لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری و فێستیڤاڵەکانی سووەیدا گۆرانی دەگوت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "هل الفاء جمعت بين "فريد الأطرش" و"فهد بلان"؟". esyria (بە عەرەبی). 26 December 2009. Retrieved 12 December 2017.
  2. ^ ئ ا Zuhur, Sherifa (2001). Colors of enchantment: theater, dance, music and the visual arts of the Middle East. American University in Cairo Press. p. 296. ISBN 978-977-424-607-4.
  3. ^ Zuhur, S. (2003). "Building a Man on Stage: Masculinity, Romance, and Performance according to Farid al-Atrash". Men and Masculinities. 5 (3): 275. doi:10.1177/1097184X02238527.