فەرمانگەی کۆچبەرانی سوید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرمانگەی کۆچبەران یان ئەنجومەنی پەنابەرانی سوێدی (بەسوێدی: migrationsverket ) فەرمانگەیەکی میری شانشینی سوێدە لەژێر ڕکێفی وەزارەتی دادی سوێدی کاردەکات،ئەم فەرمانگەیە بە ناوەندی بڕیاردانی چارەنوسی پەنابەران و کاروبارەکانی پەنابەری و نشینگەیان دادەنرێت لە سوێد  .

مێژووی[دەستکاری]

فەرمانگەی کۆچبەران لەساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە دوای لکاندنی ھەرسێ فەرمانگەی پەیوەندی دار بەکاروباری پەنابەران کەبریتی بوون لە:ئەنجومەنی پەنابەرانی سەربە ئەنجومەنی کێشە نێودەولەتیەکان ،نوسینگەی کێشەھاوبەشەکانی سەربەوەزارەتی ناوەخۆ،نوسینگەی کێشەی ھاوڵاتیان سەربەوەزارەتی ناوەخۆ ،مەبەست لەم ھەنگاوەیان زیاتر باشترکردنی کاروباری پەناخوازان بوو،(ھەرلەسەرەتای داواکاریەکانیان تا ئەنجام و چارەنوسەکانیان)لەدابین کردنی وەڕگێر و پۆڵی خوێندنی زمانی سوێدی و ھەلی کار و پاڵپشتی کردنی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پەنابەران و ...ھتد،تەنھا لەساڵی ٢٠٠٧  فەرمانگەی کۆچبەران نزیکەی ٥٤٠٠٠ بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری بۆ پەناخوازان دەرکردوە،کە ئەم ژمارەیە بە بەرزترین ئاستی دەرکردنی بریار دادەنرێت لەمێژووی فەرمانگەکە،وە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ - ٢٠١٤ ڕێژەی پێدانی مافی پەنابەری ٪٧٠ ئەرێنی بووە،ھەروەھا ئەم فەرمانگەیە لەماوەی ساڵانی دوایی ڕووبەڕوی زۆرێک لە ڕەخنەبۆتەوە ئەمیش بەھۆی پێچونی کاتێکی زۆر و چاوەڕوانیەکی دڕێژخایەن بەھۆی بەرزی ئاستی داواکاریەکان و زۆڕی ژمارەی پەناخوازان،کە ماوەکەی لە سێ مانگ تا ساڵێک یان ساڵێک و نیو دەخایەنێت،لەساڵی ٢٠١٣ ڕۆژنامەی Sydsvenskan  مانشێتێکی یڵاوکردەوە لەبارەی تێکدانی خانووبەرەو ترۆمبێلەکانی سەربە فەرمانگەی کۆچبەران لەلایان پەنابەرانەوە ئەمیش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر زۆری کاتی چاوەڕوانیەکانیان .

تایبەتمەندیەکانی فەرمانگەی کۆچبەران[دەستکاری]

- پێدانی ئاماژە(ڤیزە) بۆ سەردانی کورت خایەن. - پێدانی مافی مانەوە لە سوێد. - ڕوانین بەکێشەی پەنابەران و پێدان یان پێنەدانی مافی مانەوەیان. - دیاریکردنی بەشی سوێد بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەوپەنابەرانەی لەلایان نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەنێردرێن. - کارکردن و بەستنەوەی فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی سوێد بە وڵاتانی تری ئەوروپی . - ڕێککەوتن لەگەڵ شارەوانیەکانی سوێد بۆپێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو پەنابەرانەی مافی نیشتەجێبوونیان پێ دراوە.

بنەما بنەڕەتیەکانی فەرمانگەی کۆچبەران[دەستکاری]

فەرمانگەی کۆچبەران پشت بە یاسا میریەکانی شانشینی سوێد و فەرمانە میریەکانی حکومەت دەبەستێت بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانی.

کارگێرانی فەرمانگەکە[دەستکاری]

  • كييل ئەوبێرگ ١٩٦٩-١٩٧٩
  • تۆرد پاڵمۆڵۆند ١٩٧٩-١٩٨٤
  • كريستينا رۆيستام ١٩٨٨-١٩٩٣
  • پیرێت ڕۆڵن ١٩٩٣-١٩٩٤
  • پيۆرن ويپۆ ١٩٩٤-١٩٩٦
  • لينا ئاركسۆن ١٩٩٦-٢٠٠٣
  • باربرۆ هۆڵمبێرگ٢٠٠٣-٢٠٠٤
  • جانا ڤاليك ٢٠٠٤-٢٠٠٧
  • دان ئەليسۆن ٢٠٠٧-٢٠١١
  • كرستينا ڤێڕنەر ٢٠١١-٢٠١٢
  • ئەندرس دانلسۆن 2012 - (تاوەکو ئێستا  ٣-٩-٢٠١٦)

ڕەخنەو کێشەکان[دەستکاری]

٢٠٠٣[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٣ لەبەر ڕۆشنایی گەندەڵی دوو لێکۆلەری سەر بەفەرمانگەی کۆچبەران درانە دادگا لەشاری نۆڕشۆپینگ بەھۆی وەرگرتنی بڕێک پارە بەرامبەرپێدانی مافی مانەوە بە پەنابەرێک کە شایستەی مافی مانەوەی نەبوو.کە دوای ساڵێک دادگا مافی مانەوەی لەو کەسە سەندەوە کە ئەم کارەی کردبوو،لەگەڵ ڕێککارە یاساییەکانی سزادان بەرامبەر بە دوو لێکۆلەرەوەکە.

٢٠٠٤[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٤ فەرمانگەی کۆچبەران ڕووبەڕوی ڕەخنەی ڕۆژنامەوانان بویەوە بەرامبەر ناڕونی لە چارەنوسی منداڵە پەناخوازە بێ سەرپەرشتەکان.

٢٠٠٥[دەستکاری]

زۆڕینەی کێشەکان لەم ساڵەدا درێژەی ماوەی چاوەڕوانی بوو.

٢٠٠٦[دەستکاری]

نزم بوونەوەی ماوەی چاوەڕوانی بۆ دوو مانگ تاوەکو پێنج مانگ.

٢٠٠٧[دەستکاری]

لەم ساڵە فەرمانگەی کۆچبەران تووشی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی ئێراقی بوویەوە ئەمیش بەھۆی ئاڵۆزی ڕەوشی ئەولەیی ئێراق.

٢٠٠٩[دەستکاری]

فەرمانگەی کۆچبەران شان بەشانی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران کاری کرد بۆ ھەموارکردنەوەی یاساکانی پەنابەری.

٢٠١١[دەستکاری]

نەتەوە یەکگرتوەکان فەرمانگەی کۆچبەرانی بە باشترین فەرمانگە دەست نیشان کرد .

٢٠١٢[دەستکاری]

فەرمانگەی کۆچبەران ڕووبەڕوی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بوویەوە ئەمیش بەھۆی سەرھەڵدانی جەنگ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و داعش لە سوریاو ئێراق .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پێگەی فەرمانگەی کۆچبەران http://www.migrationsverket.se/Privatpersoner.html