بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرتون عەدەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فارتون عەدەن
فارتون آدن

فارتون عەدەن، لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئەمریکا.
لەدایکبوون
پیشەچالاکوان
کاربەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ و عیلمانی ئاشتی
ھاوسەرعلمان عەلی ئەحمەد
مناڵ(ەکان)٤: ئەڵماس، ئلواد و ئیمان

فارتون عەدەن (لە دایکبووی ١٩٦٩) چالاکوانی کۆمەڵایەتی سۆماڵیایە.

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

فارتون لە سۆماڵیا گەورەبووە. ھاوسەرگیری لەگەڵ علمان عەلی ئەحمەد کردووە، چالاکوانێکی ئاشتیخوازە.[١] لەگەڵ علمان خاوەن چوار کچن.[٢] لە ساڵی ١٩٩٦، لە گەرمەی شەڕی ناوخۆیی وڵات ئەوا مێردی عەدەن لەنزیک ماڵەکە لە شاری مۆگادیشۆ دەکووژرێت. دوای بەدوای ئەو ڕووداوانە، ئەوا عەدەن لە ساڵی ١٩٩٩ وەک پەنابەر کۆچدەکات بۆ کەنەدا.[١][٢] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧، دەگەڕێتەوە سۆمالیا وەک چالاکوان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ.[١]

لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کچەکەی ئەڵمان عیلمان، لەناو ئوتومبێلێکدا دەکووژرێت لە نزیک فڕۆکەخانەی مۆگادیشۆ.[٣]

کارکردن

[دەستکاری]

فارتون بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ و عیلمانی ئاشتییە، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە وەک ڕێزێک بەناوی ھاوسەرەکەی ناوە.[٤] کارەکانی لەو ڕێکخراوە بەیارمەتی کچەکەی ئلوادە.[٥] لەڕێگای ئەو سەنتەرەیەوە پڕۆگرامی خووشکانی سۆمالیای ڕاگەیاند، یەکەم پڕۆگرام لەوڵاکەتەی کە یارمەتی قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی بدات.[١]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیا خەڵاتکرا بەھۆی کارەکانی لە سەنتەری مافەکانی مرۆڤ و عیلمانی ئاشتی.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 Nima Elbagir؛ Lillian Leposo. «Rape and injustice: The woman breaking Somalia's wall of silence». CNN. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. 1 2 «Documento - Somalia: Amnistia Internacional condena el asesinato de un pacifista». Amnesty International. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. Abdi Latif Dahur (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «'May God have mercy on her': Somali-Canadian aid worker shot dead in Mogadishu compound». National Post. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. Elman comes from a prominent family of activists whose work has focused on social justice, women's rights and rehabilitating children affected by Somalia's decades-long war.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. 1 2 «2013 International Women of Courage Award Winners». U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. «Canadian sisters on front lines of rebuilding Somalia». Hiiraan. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. «SOMALIA: Government Weekly Press Conference on the Progress». Gaafo. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.