فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی ھیندستان
ڕواڵەت

فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ھیندستان (IFFI) (بە ئینگلیزی: International Film Festival of India) لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە، و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ھیندستانە کە ساڵانە لە شاری گۆئای کەنار دەریاکان بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە ئاسیا دادەنرێت. خەڵاتی سەرەکی ئەم فێستیڤاڵە ناوی تاووسی زێڕینە.[١][٢] یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ھیندستان لەلایەن بەشی فیلمەکانی حکوومەتی ھیندستانەوە بە پشتیوانی یەکەم سەرۆکوەزیرانی ھیندستان ڕێکخرابوو. فێستیڤاڵەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەم تا ١ی شوباتی ١٩٥٢ لە شاری مومبای بەڕێوەچوو، دواتر فێستیڤاڵەکە بردرایە چێنای، دەلھی، کەلکەتە و ترێڤاندرۆم.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ M. Mohan Mathews (٢٠٠١). India, Facts & Figures. Sterling Publishers Pvt. Ltd. لاپەڕە ١٣٤–. ژپنک ٩٧٨-٨١-٢٠٧-٢٢٨٥-٩. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Gulzar؛ Govind Nihalani؛ Saibal Chatterjee (٢٠٠٣). Encyclopaedia of Hindi Cinema. Popular Prakashan. لاپەڕە ٩٨–. ژپنک ٩٧٨-٨١-٧٩٩١-٠٦٦-٥. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Saverio Giovacchini؛ Robert Sklar (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). Global Neorealism: The Transnational History of a Film Style. Univ. Press of Mississippi. لاپەڕە ١٧٩–. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٧٠٣-١٢٢-٩. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی ھیندستان تێدایە.