فێردیناندۆ کاروڵی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
فێردیناندۆ کاروڵی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٩ ی شوباتی ١٧٧٠ز. |
| مەرگ | ١٧ ی شوباتی ١٨٤١ز. |
| نیشتەجێی | پاریس |
| نەتەوە | ئیتاڵیایی |
| پیشە | گیتارزان، ئاوازدانەر، نووسەری مۆزیکی |
فێردیناندۆ مارییا مێینرادۆ فڕانچێسکۆ پاسکەیل ڕۆساریۆ کاروڵی (لەدایکبووی ٩ ی شوباتی ١٧٧٠ - کۆچی دوایی لە ١٧ ی شوباتی ١٨٤١)، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئاوازدانەرانی گیتاری کلاسیک و نووسەری یەکەم شێوازی گیتاری کلاسیکی کۆمپلیتە، کە بەردەوام ئێستاش بەکاردێت. کاروڵی کۆمەڵێک کاری جۆراوجۆری نووسیوە بۆ گیتاری کلاسیک، وەک کۆنشێرتۆ و کارەکانی بۆ مۆزیکی چامبەر. ئەو ئاوازداڕێژێکی زۆر بەرھەمگری گیتار بوو، نزیکەی زۆرتر لە ٤٠٠ کاری ھەیە بۆ گیتار، لەماوەی ١٢ ساڵدا.
ژیانی
[دەستکاری]کاروڵی لە ناپۆلی، شاھەنشاھیی ناپۆلی لە ٩ ی شوباتی ١٧٧٠ لە دایکبووە. باوکی، مایکڵ، وێژەناسێکی بەناوبانگ بوو، ھەروەھا سکرتێر و نوێنەری دەستەڵاتی یاسایی ناپۆلی بوو. وەکو ھەموو ھاوسەردەمەکانی، تیۆری مۆزیکی خوێندووە لەلای قەشەیەکەوە، کە بۆخۆشی ئارەزووی مۆزیکی کردووە. یەکەم ئامێری مۆزیکیی کاروڵیی چەلۆ بوو، بەڵام دواتر گیتاری دۆزییەوە و گەیشت پێی، و ژیانی خۆی تەواو بۆ خوێندن و لێکۆڵینەوە و پێشکەوتن لە گیتاردا دانا. لەکاتێکدا کە ھیچ کەسێکی پیشەکار/پڕۆفیشناڵ لەو کاتەدا لە ناپۆلی نەبوو، کاروڵی ھەستا بە گەشەپێدانی شێوازێکی خۆیی بۆ لێدانی گیتار.
کاروڵی ھونەرمەندێک و نمایشکارێکی لێھاتوو بوو. کۆنسێرتەکانی لە ناپۆلی زۆر بەناوبانگ و دیار بوون، بەجۆرێ وایانکرد کە زوو دەستبکات بە گەشتکردن لەنێو ئەوروپادا. لەدەوروبەری ١٨٠١ دا، کاروڵی ئافرەتێکی فەڕەنسایی ھێنا، کە ماری-جۆسێفایین بۆوێر بوو، و کوڕێکییان ھەبوو. پاش چەند ساڵێک، کاروڵی دەستیکرد بە ئاوازدانان لە میلان، لەشێوێنێکدا کە ھاوکارەکانی شوێنە خۆماڵییە گشتییەکان بوو. پاش سەرکەوتنێکی زۆر بەرز و باڵاداری گەشتی پاریس، کاروڵی گوێزرایەوە بۆ ئەوێ. لەو کاتەدا شارەکە بەناوی "پایتەختی مۆزیک"ی جیھان ناسراو بوو، لەوێ مایەوە بەدرێژایی ژیانی. لەپاریس، کاروڵی بوو بە مۆزیکناس و مامۆستایەکی زۆر سەرکەوتوو، گووڕی ئەوەی دابووە خۆی کە وا بکات گیتار زۆر دیار و ناسراو و مۆدێرن بێت لەنێو چینە بەرزەکانی مۆزیکناسانی پاریس. ھەر لەپاریسیش بوو کە زۆربەی کارە بەناوبانگەکانی بڵاوکردەوە، و لەکۆتاییەکانی ژیانیدا خۆی بووە خودی بڵاوکەرەوە و چاپکەری کارەکانی گیتارناسە دیارەکانی تر.