فینیکس (ئەریزۆنا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فینیکس
بە ئینگلیزی: Phoenix
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٨
ناو بە زمانی فەرمیPhoenix
ناسناوValley of the Sun
ناونراوە لەدوایقەقنەس
ناسناوی خەڵکPhoenician
زمانی فەرمیئینگلیزی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختیئەریزۆنا، Maricopa County
دابەشکاریی کارگێڕیMaricopa County
ناوچەی کاتیUTC−07:00، Mountain Time Zone
خاکی ئاماریPhoenix metropolitan area
ناوچەی جوگرافیSalt River Valley
پۆتانی شوێن٣٣°٢٦′٥٤″N ١١٢°٤′٢٦″W
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of Phoenix
سەرۆکKate Gallego
ئەنجومەنی یاسادانەرPhoenix City Council
دانیشتووان١٬٦٠٨٬١٣٩
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٠٨٦ پێ (یەکە)، ٣٣١ مەتر
ڕووبەر١٬٣٤١٫٤٧٧٤٦٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە85001–85087
ھاشتاگPhoenix
ئابووری بابەتeconomy of Phoenix
Time of earliest written record١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧
وێبگەhttps://www.phoenix.gov
کۆدی تەلەفۆن623، 480، 602، 520
Map

فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) پایتەختی ویلایەتی ئەریزۆنایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. گەورەترین شاری ئەریزۆنایە. ژمارەی دانیشتووانی ١٬٦١٥٬٠١٧ کەسە (سەرژمێری ٢٠١٦)، پێنجەم گەورەترین شاری ھەموو ئەمریکایە.[١][٢]

شاری فینیکس ناوەندی ناوچەی گەورەی فینیکسە، کە بە دۆڵی سەن ناسراوە (دۆڵی خۆر)، کە بەشێکە لە دۆڵی چەمی سوێر. ئەو ناوچەیە لە ڕێزبەندی ١٢ یەمین ناوچەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ چڕی دانیشتووان، کە نزیکەی ٤٬٣ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠ ھەروەھا فینیکس بارەگای سەرەکی شاری ماریکۆپایە و ڕووبەرەکەی ٥١٧٬٩ میل چوارگۆشەیە (١٬٣٤١ کیلۆمەتر چوارگۆشە) و ئەو شارە ش دەکات بە گەورەترین شاری ویلایەتەکە، کە زیاتر لە دوو ھێندەی شاری توسان و یەکێک لە گەورەترین شارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٣]

فینیکس لە ساڵی ١٨٦٧ وەک کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک بەیەککەوتنی ڕووباری خوێ و گیلا دامەزراوە و لە ساڵی ١٨٨١ وەک شارێک ناسرا فینیکس دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی بیابانی سۆنۆراوە، ئاووھەوایەکی بیابانی ژێر خولگەیی ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی کەناڵەکانی ئاودێری بەشداری لە گەشەکردنی کشتوکاڵدا کردووە و چەندین بەروبوومی ڕەسەنی ھێناوەتە ئاراوە کە بەشێکی گرنگن لە ئابووری فینیکس وەک (ئەلفافە، لۆکە، ترشوپو و کا (بۆ بازرگانی ئاژەڵی گرنگ) ماونەتەوە. لەڕاستیدا ئەم بەروبوومانە (جگە لەئاوو ھەواو مس) وەک ھێزێکی بزوێنەر بۆ ئابووری فینیکس مایەوە تا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم، کاتێک پیشەسازییە تەکنەلۆژییە بالاکان لە ناوچەکە گەشەی سەند وەک پرۆژەکانی وزەی خۆر لە بواری ھەواسازی بۆ وەرزی ھاوین ئاسودەیی بۆ دانیشتووان دابینکرد.[٤]

تێکڕای گەشەی ساڵانەی دانیشتووانی شارەکە لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٦٠ تا ناوەڕاستی ٢٠٠٠ لە سەدا چوار بووە. ئەم ڕێژەی گەشەکردنە لە ماوەی پاشەکشە مەزنەکەی نێوان ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ دا خاو بووەوە، بەڵام بە ھێواشی چاک بووەوە. فینیکس ناوەندی کەلتووری دۆڵی سەن و تەواوی ویلایەتەکەیە.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ گەلی ھۆھۆکام ئەو خاکەیان ئاوەدان کردەوە کە دواتر بوو بە فۆنیکس و ٢١٧ کم کەندوێلەی ئاودێرییان لەسەر ئەم خاکە چۆڵە بەبیابانە پڕ لە شڕە دروست کرد. ئەم کەناڵانە دواتر وەک بەشێک لە پڕۆژەی کەناڵی ئەریزۆنا لە ناوەندی ئەریزۆنا و پڕۆژەی ھایدن ڕۆدس ئارکاد بەکار دەھێنرا، خەڵکی ھۆھۆکام گەواھیدەری دیاردەی ١٠٠٦ ی سوپەرنۆڤا بوون دوای دۆزینەوەی بەرد کە ئاماژەی بە ئەگەری ئەمە دەکرد، ئەمەش یەکەم شارستانییەتی باکووری ئەمریکا بوو کە ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوێکی ئابوری گەورە دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Phoenix QuickFacts from US Census Bureau". United States Census Bureau. Retrieved September 11, 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Largest Capital Cities of the United States". About.com. Retrieved March 27, 2016.
  3. ^ "County and City Data Book: 2007" (PDF). U.S. Census Bureau. 2007. Retrieved March 19, 2016.
  4. ^ "The Five C's – An Arizona History Lesson". azsos.gov. Retrieved February 11, 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Sunbelt Cities: Politics and Growth since World War II. University of Texas Press. 2014. {{cite book}}: Unknown parameter |last-author-amp= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]