فیلیپ کۆھن
فیلیپ کۆھن (لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە وەک گۆڵپارێز یاری دەکات لە خولی بۆندسلیگای نەمسا بۆ یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ. لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بۆ تیمی سویسرای خوار ٢١ ساڵان یاری دەکات.[١]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]ئەو لە دینسلاکن، باکووری ڕاین-وێستفالیای ئەڵمانیا لەدایکبووە، دایکی لە لۆزانی سویسرا بووە و باوکی ئەڵمانییە.
کاروانی یانە
[دەستکاری]لایپزیگ
[دەستکاری]لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٧، بەڕێوەبەری وەرزشی لایپزیگ لەوکاتەدا، ڕالف ڕاگنیک ڕای گەیاند کە کۆھن گرێبەست لەگەڵ یانەکە واژوو دەکات ئەو کاتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت لە ھاویندا کۆتایی پێدێت. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧، کۆن گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد تا حوزەیران ٢٠٢١ لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە. ھیچ یارییەکی بۆ یانەکە نەکرد.[٢][٣][٤]
ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ
[دەستکاری]لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٨، ڕێد بۆڵ سالزبێرگ ڕای گەیاند کە کۆھن گواستراوەتەوە لە لایپزیگەوە، کە یانەکان ھەردووکیان ھاوخاوەنن، گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد کە تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە یانەکە دەمێنێتەوە. لەبەر ئەوەی لیفێرینگ تیمی دووەمی ساڵزبۆرگە، ئەو دەتوانێت بۆ ھەردوو یانەکە یاری بکات وەک یاریزانێکی ھاوبەش.[٥] لەماوەی دۆستانەی پێش وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠، کۆھن لە یارییەکی تۆپی پێ یاریکرد لەنێوان سالزبێرگ و چێڵسی لە یاریگای ڕادی بۆڵ ئارینا، لە جێگەی سیکان ستانکۆڤیچ ھاتە یاریگا لە کۆتایی نیوەی یەکەمدا. دوو گۆڵی لێکرا لەلایەن پێدرۆ و باتشوای و یارییەکە بە دۆڕاندنی ٥–٣ کۆتایی ھات.[٦][٧][٨][٩]
ویڵ
[دەستکاری]لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠دا بە خواستن گواسترایەوە بۆ یانەی سویسرا ویڵ.[١٠][١١]دوای ٣٣ یاری گەڕایەوە بۆ سالزبێرگ.
کاروانی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]کۆھن نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کردووە لە خوار ١٥ بۆ خوار ١٨ ساڵ، پێش ئەوەی بڕیاری خۆی بگۆڕێت بۆ ھەڵبژاردەی سویسرا. یاری بۆ سویسرا دەکات لە ئاستی خوار ١٩ ساڵیدا. لەئێستادا یاری بۆ سویسرا دەکات لە خوار ٢١ ساڵان.[١٢]
نازناوەکان
[دەستکاری]- بۆندسلیگای نەمسا: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢
- جامی نەمسا: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ فیلیپ کۆھن لە ساکروێی
- ^ «Leipzig snaps up promising goalkeeper Koehn from Stuttgart». لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «RB LEIPZIG CONFIRM FIRST SUMMER SIGNING». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Philipp Kohn Soccer Stats & News». لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «FC Red Bull Salzburg - Welcome to Salzburg, Philipp Köhn!». لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Kohn starts in the first game of Champions League». Iraqbet.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Salzburg vs. Chelsea - 31 July 2019». ٦ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Salzburg 3-5 Chelsea: Report, Ratings & Reaction as Superb Blues Cruise Past Roten Bullen». لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «FC Red Bull Salzburg - koehn». ٦ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Philipp Köhn leihweise in die Schweiz» (بە ئەڵمانی). ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «SCHWEIZER U21-NATIONALTORHÜTER KOMMT» (بە ئەڵمانی). ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «FC Philipp Köhn - Red Bull Salzburg». لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.