فۆرزا ھۆرایزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فۆرزا ھۆرایزن (بە ئینگلیزی: Forza horizon)یەکێکە لە یارییە ڤیدیۆ ئەلیکترۆنییەکان لە جۆری پێشبڕکێی ئۆتۆمۆبیلەکان. لە ستۆدیۆی پلەی گڕاوند گەیمزی بەڕیتانی دەرکەوتووە، دواتر کۆمپانیای تێرن ١٠ی ستۆدیۆی ئەمریکی لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی بڵاوی کردەوە. بە تایبەتی لە سیستمی ئێکس بۆکس ٣٦٠ کار دەکات.[١][٢][٣]

پۆستەری یاری فۆرزا ھۆرایزن ١

فۆرزا ھۆرایزن لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ستایش کرا، سەرەتا لە زنجیرە نوێیەکەی دووەمی لەژێر ناوی فۆرزا دانرا لەگەڵ زنجیرەی فۆرزا مۆتۆسپۆرت ڕەسەنەکە. بەرەبەرە فۆڕزا گەشەی سەند، و لە ماوەی شەش ساڵان سێ بەشی تری بڵاوبوویەوە کە ئەمانە بوون: forza horizon 2 (٢٠١٤)، forza horizon 3 (٢٠١٦)، forza horizon 4 (٢٠١٨).

یاریکردن[دەستکاری]

فۆرزا ھۆرایزن بەتایبەتی تیشک دەخاتەسەر پێشبڕکێ کردن لەسەر شەقام، یارییەکە وەک ئەوە وایە لەسەر نەخشەیەکی گشتی بیت ھەندێک لە ڕێگاکان بەشێوەیەکی کاتی داخراون، لادان (درێفت) لەناو یارییەکە دەبێتە ھۆی کۆبونەوەی خاڵ (پۆینت).

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاست (لێڤڵ) پێشبڕکێ لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگ دەکەیت، بۆ نموونە پێشبڕکێ کردن لەگەڵ کۆپتەر و فرۆکە. یاریزان دەتوانێت بەشێوەی ئۆنڵاین یاری بکات.

بەشەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Forza Horizon release date confirmed، ماڵپەڕی computerandvideogames، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ Why It's Not Too Early to Get Excited Over Forza Horizon، ماڵپەڕی gamespot، ڕۆژی ٥ی ئازاری ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ PSA: Forza Horizon demo is go go go, also new screens and dev diary، ماڵپەڕی joystiq، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]