فڕاندنی بووک
فڕاندنی بووک یان ھاوسەرگیری زۆرەملێ بریتییە لە کردەی فڕاندنی ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە دەیەوێت ھاوسەرگیری لەگەڵ بکات[١] و ئەم مامەڵەیە بەدرێژایی مێژوو بوونی ھەبووە و بەردەوامە لە ڕوودان لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، ناوچەی قاوقاس و چەند بەشێکی ئەفریقادا.
لە زۆر وڵات، فڕاندنی بووک بە تاوانێکی سێکسی دادەنرێت وەک لەوەی بە شێوەیکی دروستی ھاوسەگیری دابنرێت. ھەندێک جۆری کردەکە دەکرێت وەک درێژکراوەی زنجیرەیی تەماشابکرێت لە نێوان ھاوسەرگیری زۆرەملێ و ھاوسەرگیری ڕێکخراودا.
ھەرچەندە دیاردەکەش دژی یاسا بێت بەڵام سەپاندن و جێبەجێکردنی یاساکان شێواو و ناڕێکە لە چەند ناوچەیەک دا و دیاردەکە لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان دا ڕوودەدات بەڵام بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە قاوقاس و ناوەڕاستی ئاسیادا بەدی دەکرێت. زۆرجار فڕاندنی بووک جۆرێکە لە ھاوسەگیری منداڵان و لەوانەشە پەیوەندی ھەبێت بە بڕی مارەیی و پەنا ببرێت بۆ کردەیی فڕاندنەکە بەھۆی نەبوونی توانا یان نەویستنی بەخشینی ئەو بڕە.
فڕاندنی بووک جیاوازە لە فڕاندنی ژنان، فڕاندنی بووک تەنھا یەک ژن دەفڕێندرێت لەلایەن یەک پیاوەوە (یان لەلایەن پیاوەکە و چەند خزم و ھاوڕێیەکییەوە) و ھێشتا کردەیەکی بەربڵاوە بەڵام فڕاندنی ژنان بریتییە لە فڕاندنی ژنان بە کۆمەڵ و ژمارەی گەورە لەلایەن پیاوانەوە بەتایبەتی لە کاتی جەنگ دا ئەم دیاردەیە زۆر بەربڵاو دەبێت.
سەرچاوە و ھۆکاری دیاردەکە
[دەستکاری]ھەرچەندە پاڵنەر و ھۆکارەکانی فڕاندنی بووک لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆردرێت بەڵام ئەو کلتوورانەی کە خاوەنی دابونەریتی ھاوسەرگیری زۆرەملێن بەشێوەیەکی گشتی ئەو کۆمەڵگایانەن کە پیاوسالارن و پیاو بە سەردەستە و گەورەی خێزان دادەنرێت لەگەڵ بوونی پەیوەندییەکی پتەو بە شەرم و شەرمەزاری لەسەر بابەتی سێکسی و دووگیانی ژنان لەدەرەوەی ھاوسەرگیری دا.[٢]
لە زۆربەی بارەکان دا، کە پیاوان پەنا دەبەنە بەر ئەم کردەیە ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ نزمی باری کۆمەڵایەتی، ھەژاری، نەخۆشی، کەسایەتی لاواز یان تاوانباری. زۆرجار پیاوان بێ بەش دەبن لە دۆزینەوەی ھاوسەرێک بە ڕێگەیەکی دروست و یاسایی بەھۆی بەرزی و زۆری مارەیی و تێچووی ھاوسەرگیری لەلایەن خێزانی ژنەکەوە.
لە کۆمەڵگە کشتووکاڵی و پیاوسالارییەکان دا کە فڕاندنی بووک و ھاوسەرگیری زۆرملێ باوترینە منداڵانیش کار بۆ خێزانەکانیان دەکەن. بۆیە لە کاتی ھاوسەرگیری ژنێک و بەجێھێشتنی خێزانەکەی بەشێوەی جیۆگرافی و ئابوورییانە و بوون بە ئەندام لە خێزانی زاوادا دەبێتە ھۆی لە دەستدانی ھێزی کار لە خێزانی ژنەکە دا بۆیە خێزانەکە ھەڵدەستن بە داواکردنی قەرەبووی دارایی. لەبەر ئەم ھۆکارە خێزانی ژنەکان نایانەوێ کچەکانیان لە تەمەنێکی گەنجی دا ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن و ئەمەش دژی بەرژەوەندی و خواستی پیاوانە کە دەیانەوێت لە تەمەنێکی لاوی دا ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن و واتای پلە و پایەیەکی کۆمەڵایەتی باش دەگەیەنێت بۆ پیاوان و بەھەمان شێوەش بەرژەوەندی خێزانی پیاوانی تێدایە کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی دەستێکی کاری زیادە لە کێلگە کشتووکاڵی یان کارە بازرگانییەکانیان دا سەر بە خێزانی پیاوەکە.
بەپێی سیستەمی یاسای ناوچەکە کە ژنەکەی تێدا دەژی، ڕەزامەندی ژنەکە دەکرێت ھیچ کاریگەرییەکی نەبێت لەسەر ڕەوایی و یاسایی ھاوسەرگیرییەکە. بەدەر لە کێشەی ھاوسەرگیری زۆرملێ، دیاردەکە دەکرێت کاریگەری نەرێنی ھەبێت لەسەر ژنە گەنجەکان و کۆمەڵگە. بۆ نموونە، فڕاندن پۆلێن کراوە بە یەکێک لە ھۆکارەکانی کەمی ڕێژەی بەژداریکردنی کچان لە خوێندن دا لە ترسی ڕووبەروبوونەوەی فڕاندن.[٣]
لە کۆمەڵگە ڕۆمانییەکان دا
[دەستکاری]فڕاندنی بووک وەک کردەیەکی ھاوسەرگیری لە دابونەریتی چەند کۆمەڵگەیەکی ڕۆمانی دا تۆمار کراوە و بینراوە. لە کلتووری ڕۆمانی دا، کچان لە تەمەنی دوانزدە ساڵییەوە ئەگەری ئەوەیان ھەیە بفڕێندرێن بەمەبەستی ھاوسەرگیری پێ کردنیان لەگەڵ کوڕانی ھەرزەکاردا.[١٠٤] لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دانیشتووانە ڕۆمانییەکان بە ئەورووپادا، ئەم کردەیە لە چەند بارودۆخێکی جیاوازدا لە ئێرلەندا، ئینگلتەرا، کۆماری چیک، ھۆڵەنەدا، بولگاریا و سلۆڤاکیا تێبینی کراوە.[١٠٥] بەھەمان شێوە ھۆکاری فڕاندنی کچان و ھاوسەرگیری زۆرملێ لەگەڵیاندا گەڕێندراوەتەوە بۆ خۆلادان و نەدانی مارەیی ھاوسەرگیرییەکە. بە نەریت کردن و ئاسایی تەماشاکردنی فڕاندنی بووک وا لە ژنە گەنجەکان دەکات ببنە قوربانی دەستی بازرگانیی مرۆڤ و کۆیلایەتی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «'Bridenapping': a growing hidden crime». The Independent (بە ئینگلیزی). ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Smith، Craig S. (2005-04-30). «Abduction, Often Violent, a Kyrgyz Wedding Rite». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2019-07-25 ھێنراوە.
- ^ See, e.g. , William Shepard Walsh, Curiosities of Popular Customs and of Rites, Ceremonies, Observances, and Miscellaneous Antiquities, (J.B. Lippincott Co. , 1897), p. 654; John Lubbock, The Origin of Civilisation and the Primitive Condition of Man: Mental and Social Condition of Savages, (Appleton, 1882), p. 122. Curtis Pesmen & Setiawan Djody, Your First Year of Marriage (Simon and Schuster, 1995) p. 37. Compare with Edward Westermarck, The History of Human Marriage (Allerton Book Co. , 1922), p. 277 (refuting the link between honeymoon and marriage by capture).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فڕاندنی بووک تێدایە. |