فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا
فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا | |
---|---|
![]() زاپاتا لە واشینگتن دی سی; ٢٠١٩. | |
نەتەوە | پێرۆیی |
پیشە | پارێزەر |
ناوبانگ | چالاکییەکانی دژ بەبڕینەوەی درەخت و مەعدەنکردن بەشێوەی نایاسایی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
فلۆر دی ماریا ڤێگا زاپاتا چالاکوان و پارێزەری پێرۆییە، کە لەدژی پڕۆسەی مەعدەنکردن (دۆزینەوەی کانزا) و بڕینەوەی درەخت بەشێوەی نایاسایی لە وڵاتەکەی وەستایەوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
ژیان[دەستکاری]
زاپاتا بەشی یاسای تەواوکردووە لە ساڵی ١٩٨٤، لە فالکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ناسیۆنال فێدریکۆ ڤیاریاڵ.[٢] زاپاتا بووە نوێنەری یاسایی لە ناشناڵ کۆردینەتەر بۆ ژینگەی پێڕۆ. ئەو تیمێکی یاسایی پێکھێنا بۆ درووستکردنی کەیسی لەدژی ئەو ڕێکخراوە تاوانبارانەی کە بەشێوەی نایاسایی کاری مەعدەنی و بڕینەی درەختەکان لە پێرۆ دەکەن.[٣] زاپاتا ٥٠٠ کەیسی درووستکرد لەسەر ئەو دەزگایانەی کەکاری مەعدەنکردنی نایاسایی و دۆزینەوە زێڕ دەکەن لە پێڕۆ. یەکەم کەیسی سەرکەوتووی زاپاتا لە ساڵی ٢٠١٩ بوو، کەتوانیان دەستبگرنەوە بەسەر بەھای ١٫٦ میلیۆن دۆلار لە درەختی بڕاوە.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ "Reconocen en Estados Unidos a fiscal peruana como "Mujer de Coraje" [VIDEO]". larepublica.pe (بە زمانی ئیسپانی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2019-03-11 ھێنراوە.
- ^ ی ا "Biographies of the Finalists for the 2019 International Women of Courage Awards". www.state.gov. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2019-03-05. لە ڕێکەوتی 2019-03-11 ھێنراوە.