فرەگۆشەی قوپاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی فرەگۆشەیەکی قوپاو.

فرەگۆشەی قوپاو یان چەندلای قوپاو[١] (بە ئینگلیزی: Concave polygon) بە فرەگۆشەیەک دەوترێت کە قۆقز نییە بە دەستەواژەیەکی تر فرەگۆشەیەکە بەلایەنی کەمەوە تیرەیەکی ھەیە کە ھەندێک لە خاڵەکانی لە دەرەوەی فرەگۆشەکەدان. فرەگۆشەیەکی قوپاو بە دوو یان چەند فرەگۆشەی قۆقز دابەش دەکرێت.

تایبەتمەندییەکانی فرەگۆشەی قوپاو[دەستکاری]

بە لایەنی کەمەوە پێوانەی یەکێک لە گۆشەکانی ناوەوەی زۆرتر لە ۱۸۰ پلەیە.

  • ئەگەر درێژە بە یەکێک لە لاکانی فرەگۆشەی قوپاو بدەیت، فرەگۆشەکە دەبڕێت (فرەگۆشەکە دەکاتە دوو بەش).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری ١١ - کتێبی قوتابی