فازل بەرواری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فازڵ بەرواریەوە ڕەوانە کراوە)

فازل جەمیل بەرواری ئەفسەر لە سووپای عێراق بە پلەی لیوا، لە ١٩٦٦لە دھۆک لەدایک بووە، سەڕۆکی تیپی زێڕین بوو لە سووپای عێراق بەرواری نازناوی خێڵەکەی بووە چونکە بەرواریەکان لە پاڕێزگای دھۆک دەژیین. پێشتر پێشمەرگە بووە لە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان (١٩٨٠–١٩٩١)دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی سەددام حوسێن لە چاڵاکیە تایبەتیەکانی سووپای عێراق کاری کردووە و دەستەی نەھێشتنی تیرۆری دامەزراندووە.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٦ لە دھۆک لەدایک بووە،[١] لەسەرەتای گەنجیەوە چۆتە ڕێز ھێزەکانی پێشمەرگەوە، دواتر لە ٢٠٠٤دوای جەنگی ئازادی عێراق چۆتە ناو سووپای عێراق.

لەناو سووپای عێراق پلەبەندی بۆکرا تابووە سەرۆکی یەکەی ھێزی پرۆسەتایبەتیەکانی عێراق، کە پوختەی ھێزێکی ھەڵبژێردراوی تایبەت بوون کەلەلایەن ھێزەتایبەتیەکانی عێراقەوە ڕاھێنانیان پێکرابوو، وە چەکدارکرابوون بە چەکی ئەمریکی، سەرپەرشتیکاری جەنگی ئەنبار بوو لە ٢٠١٤.[٢]

تۆمارە سەربازییەکان[دەستکاری]

  • لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک فەرماندار بەشداری شەرەکانی فەلوجەی کردوە
  • لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک سەرفەرماندەی لەشکر بەشدای شەرەکانی نەجەفی کردووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٤بەشداری لەشەری ئازادکردنی سامەرا کردووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٤ بەشداری لە خاوێنکردنەوەی شارەکان کردووە لە چەکدارانی قاعیدە
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک فەرماندە بەشداری لەشەری دووەمی فەلوجەدا کردووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆتە سەرۆکی پرۆسە تایبەتیەکان لەعێراقدا
  • لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری خاوێنکردنەوەی دیالە و موسڵی کردووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری شەڕی فەلوجە و نەجەف کردووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری جەنگەکانی بەسرە و موسڵ کردووە

ھەروەھا بەشداری دیاری شەرەکانی دژ بەبەرھەڵستکاریەکانی عەرەبی جبور و ناوچەی عەززە ە سەلمان پاک و شاری سەدر و عەتیفیە و مەحمودیە و بەغدای نوێ و نەعیریە و کارگەکانی کەربەلا و حیللە و ڕومادی و تکریت و بێجی و جەزیرەی عەرەبی لە موسڵ کردوە.

مردن[دەستکاری]

لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەھۆی نەخۆشی جەڵدەی دڵەوە لەناو ماڵەکەی خۆی لە دھۆک مرد.

مەراسیمی بەخاک سپاردن[دەستکاری]

لەشاری دھۆک بەخاک سپاردرا، ڕێورەسمەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بەرێوەچوو. ھەزاران خەڵک لەدانیشتوانی دھۆک بەشداری ڕێورەسمەکەیان کرد تەرمەکەیان لە گۆرستانی شاخکێ بەخاک سپارد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Elite Iraqi Unit Seeks Footing as It Fills U.S. Boots". The New York Times. 20 February 2006. Retrieved 5 June 2016. {{cite news}}: |first= missing |last= (help)
  2. ^ "Al-Qaeda leader killed with 31 other al-Qaeda elements in Anbar – MG Fadhil Barwari". Iraqi News. Baghdad. 5 January 2014.

سەرچاوەکان[دەستکاری]