فازل میرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فازل میرانی

لەدایکبوون(٧٦ ساڵ)
نەتەوەکورد
پەروەردەبڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان


فازل میرانی (بە کوردی: فازیل میرانی) سیاسەتمەدارێکی عێراقی-کوردییە، لە ١ی تەممووزی ١٩٤٨ لە شاری مووسڵ لەدایکبووە، پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ھەیە.[١]

ژیان[دەستکاری]

لە ١ی تەممووزی ١٩٤٨ لە شاری مووسڵ لەدایکبووە،

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا ھەیە، ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، تورکی و کوردی دەزانێت.

لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە و ساڵەدا بووە کادیر لە کۆمیتەی خۆجێیی زوممار، پاشان لە ساڵی ١٩٦٧، بووە بە شەڕڤان لە پێشمەرگە.

ناوی لە پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و پۆستی جۆراوجۆری ھەبووە، تا ساڵی ١٩٧٥ بووە ئەندامی ئۆفیسی ناوەندی ڕێکخستن لە مەکتەبی سیاسی، بەڵام لە ھەمان ساڵدا دوای ڕێککەوتنی جەزائیر پەنای بۆ ئێران لە مستەفا بارزانی بردووە.

بەردەوام بووە لە پۆستە جیاجیاکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەروەھا لە ساڵانی ١٩٩٦–٢٠٠١ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە. ھەروەھا وەک سەرپەرشتیاری ئیتلاعاتی کورد کاری کردووە، کە ناوی «البەرەستان» بوو.

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.

ناوی ناوبراو لەنێو کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ئەیلوولی ٢٠١٨ ھاتە ئاراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "فاضل ميراني", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2022-08-31, retrieved 2022-09-23