بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فاتیما ئێمبای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاتیما ئێمبای

فاتیما ئێمبای
لەدایکبوون١٩٥٧
نەتەوەمۆریتانیا
پەروەردەزانکۆی نواکشوت
پیشەپارێزەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
مناڵ(ەکان)سێ

فاتیما ئێمبای (لە دایکبووی ١٩٥٧) پارێزەری مۆریتانییە، لە وڵاتەکەی چەند کەمپەینێکی سازکردووە لەبارەی مافەکانی مرۆڤ. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.

ئێمبای لە ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە.[١] لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بە زۆر بەشوودەدرێت بە پیاوێکی ٤٥ ساڵان،[٢] بەڵام لەگەڵ خێزانەکەی جەنگا بۆ ئەوەی بچێتە خوێندن. لە ماوەی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٥ لە بەشی یاسا و ئابووری لە زانکۆی نواکشوت خوێندوویەتی، ئەو بووە یەکەم ژنە پارێزەر لە وڵاتەکەی (مۆریتانیا).[١]

لە ١٩٩١، فاتیما ھاوکاربووە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەی مافەکانی مۆرڤی مۆرتانی، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ خۆی بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەکە. لە ساڵی ١٩٩٨، دوای ئەوەی لە تەلەڤیزیۆنێکی فەڕەنسی، ڕاپۆرتێک لەسەر کۆیلایەتی ئاشکرا لە مۆریتانیا پەخشکرا، بەھۆی بەشداربوونیان لە ڕاپۆرتەکە ئەوا فاتیما و سەرۆکی ئەوکاتی ڕێکخراوەکە شێخ سەعید بەبێ ئاگاداری دەستگیردەکرێن.[٣] فاتیما بە ١٣ مانگ زیندانیکردن حوکمدەکرێت بەوەی لە ڕێکخراوێکی ناحکومی ئەندامە.[٤] دواتر ھەوڵدرا دووبارە دەستگیربکرێتەوە بەھەمان تۆمەت، بەڵام لەلایەن سەرۆکی وڵات لێبووردنی بۆکرا، ئەمەش لەدوای درووستبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکان. فاتیما بەر لەو ڕاپۆرتەش کاری لەسەر کۆیلایەتی لەوڵاتەکەی کردبوو، لە ساڵی ١٩٨٧ بەھۆی چالاکییەکانیەوە ماوەی ٦ مانگ زیندانیکرا.

ئێمبای لەئاستی نێودەوڵەتی ناوبانگی پەیداکرد، کاتێک لە دۆکیومێنتارییەکی کەناڵی بی بی سی دەرکەوت لەسەر چالاکییەکانی خۆی، ھەروەھا «پرسی دەستدرێژی سێکسی لە مۆریتانیا» و ھاوتاکردنی پرسی دەستدرێژی سێکسی و زینا.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەندی، دەستەیەکیان پێکھێنا، لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاپۆرتی کۆتاییان لەسەر ئەو گرووپ و لایەنانەی کەبوونەتە ھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی لە ساڵانی ٢٠١٢ بەدواوە بەخشییە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٦][٧]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
  • خەڵاتی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی نورمبێرگ، ساڵی ١٩٩٩، لەبەر چالاکییەکانی و جەنگان لەدژی کۆیلایەتی لە مۆریتانیا ھەروەھا جیاکاری ڕەگەزی و نەتەوەیی.[٨]
  • لە ساڵی ٢٠١٢، ھیلاری کلینتۆن خەڵاتی پاڵەوانی ڕاپۆرتدانی دەستدرێژی سێکسی بە فاتیما بەخشی.[٩]
  • خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٦.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Fatimata M'Baye, nuernberg.de, Retrieved 11 July 2016
  2. ^ «Mauritanie: Fatimata Mbaye, indestructible - JeuneAfrique.com». jeuneafrique.com. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «Slavery's last stronghold». cnn.com. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «Mauritania | Country report | Countries at the Crossroads | 2005». freedomhouse.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «Mauritania: A Question of Rape - ViewChange.org». viewchange.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ http://reliefweb.int/sites/reliefweb.int/files/resources/N1471229.pdf
  7. ^ «International court urged for Central African Republic - AP News 1/21/2015 9:15 PM». townhall.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ «Contemporary Abolitionist of the Month: Fatimata M'Baye | Human Rights First». humanrightsfirst.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ «Secretary Clinton With TIP Hero Fatimata M'Baye – Hillary Clinton News». hillaryupdates.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ «Secretary Kerry Honors 14 Women of Courage». state.gov. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.