فائیق ھۆشیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فائيق هۆشيار :(١٩٢١-٢٠٠٢) نووسەر و پارێزەر و یاساناس

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

فائیق ھۆشیار

فائیق (فایەق) ناسناوی ھۆشیار و کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەد کوڕی حاجی مەحموود ئاغا کوڕی عوسمان ئاغایە. ڕەحمە خانمی دایکی، کچی حاجی تۆفیق "پیرەمێرد"ە. ١٩٢١ لە سلێمانی لەدایکبووە. ١٩٢٩ خراوەتە بەر خوێندنی سەرەتایی، ١٩٣٥ تەواوی کردووە. ١٩٣٨ قۆناغی ناوەندیی ھەر لە سلێمانی بڕیوە. ١٩٤٠ سانەویی مەرکەزیی بەغدا و ١٩٤٤ کۆلێجی حقووقی لە بەغدا تەواوکردووە.

وەزیفەكانی[دەستکاری]

ماوەی نێوان ١/٨/١٩٤٤ - ٢٥/٧/١٩٤٧ پارێزەریی کردووە لە سلێمانی.

وەزیفەکانی:

  • ٢٦/٧/١٩٤٧ - ٢٣/٢/١٩٥٠ حاکمی سوڵح لە کەرکووک، چەند مانگێک پاش دەستبەکاربوون کراوە بە حاکمی لێکۆڵینەوەیش.
  • ٢٩/١١/١٩٤٩ گواستراوەتەوە بۆ کفری، لەبەر تێکچوونی لەگەڵ حاکمی عەسکەری. ٢٣/٢/١٩٥٢ ئەندامی دادگای بیدایەت لە کەرکووک.
  • ئەوەبەدوا تا ١٠/٨/١٩٥٢ حاکم بووە لە سلێمانی.
  • پاشان تا ١٠/٨/١٩٥٤ حاکم لە کەرکووک.
  • ئەمجا تا ١٨/٧/١٩٥٦ بە سیفەتی حاکمی ماوەتەوە و کراوە بە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی.
  • ١٩/٧/١٩٥٦ - ٢٧/٨/١٩٥٩ حاکم لە سلێمانی.
  • ٢٨/٨/١٩٥٩ - ١٧/٣/١٩٦٣ بەڕێوەبەری گشتیی دەست بەسەرداگرتن و دابەشکردن- وەزارەتی کشتوکاڵ.
  • ٨/٦-٢/٩/١٩٦٣ گیراوە و خراوەتە زیندان. دوایی تا ٢٣/١٠/١٩٦٣ حاکم لە سلێمانی.
  • ئەوەبەدوا تا ٢٠/٣/١٩٦٦ حاکم و قانووننووس لە بەشی قانووننووسیی وەزارەتی داد.
  • ٢١/٣/١٩٦٦ - ٢٦/٦/١٩٧١ حاکم و بەڕێوەبەری گشتیی تاپۆ.
  • گۆڕانێکی زۆری لەو دەزگایە و قانوونەکانیدا کرد و ناوی تاپۆی کردە (تۆمارکردنی خانووبەرە). تا ٤/٧/١٩٧١ حاکمی ھەمیشەیی لە دادگای تەمیزی عیراق
  • دووبارە تا ١٤/٣/١٩٧٧، کە خانەنشین کراوە، ھەمان وەزیفە و بەڕێوەبەری گشتیی تاپۆ. ئەوەبەدوا پارێزەریی کردووە.

گۆڤاری گەلاوێژ[دەستکاری]

فایەق ھوشیار، دوای شەش مانگی ھەووەڵی "گەلاوێژ"، کە برایم ئەحمەد نیسانی ١٩٤٠ کراوەتە ئەفسەری ئیحتیات، لەگەڵ قادر قەزاز ئەو گۆڤارەیان دەرھێناوە تا ١٩٤٢ کە ئیتر عەلائەدین سەجادیی بۆ ھێنراوەتە مەیدان.

حوکمی زاتی[دەستکاری]

پێشتر چەند جارێک داوای لێ کراوە ببێتە وەزیر، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و یاسادانانی ناوچەی حوکمی زاتی، نەیکردووە. دەستی لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژەی (حوکمی زاتی)دا ھەبووە.

یانەی سەلاحەدین[دەستکاری]

لە ٥/٣/١٩٧٣ بەدواوە تا ٣١/١٢/١٩٧٩ بە جێگر یا سەرۆکی یانەی سەلاحەدین ھەڵبژێردراوە لە بەغدا.

كۆچی دوایی[دەستکاری]

١٩٩٥ جەڵتەی دەماخ لێی داوە و چەند ساڵێک لە جێدا کەوتووە تا لە ١/٥/٢٠٠٢دا کۆچی دواییی کردووە و تەرمەکەی ھێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و ڕۆژی دوایی لە (گردی مامەیارە) بە خاک سپێردراوە.

بەرهەمەكانی[دەستکاری]

فایەق ھۆشیار، دادوەرێکی بوێری توانا بووە. نووسینی، جگە لە "گەلاوێژ"، لە ڕۆژنامە و گۆڤاری دیکەیشدا بڵاوبووەتەوە. بیرەوەرییەکانی لە ٢٠٠٠دا لە لەندەن لەچاپ دراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8151-8153
  2. ^ یادداشتەکانی فایق ھۆشیار، ئامادە و سەرپەرشتیکردن کەنار حەمەڕەش، لەندەن، ٢٠٠، ل١-٣؛ فایەق وشیار یاساناس و نووسەر و نیشتمانپەروەر، ئامادەکردنی محەمەدنووری تۆفیق و مستەفا ساڵح کەریم، سلێمانی، ٢٠٠٤، ل٨، ١٢، ١٦، ١٧، ١٩، ٢٠، ٢١، ٢٢، ٣٠-٣٤، ٨١، ٩٦، ٩٧؛ اعلام کرد العراق، ێ٥٦٦-٥٦٧.