بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی مەردان خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی مەردان خان
پارێزگاری کابول
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون قەندەھار، ئیمپراتۆرییەتیی سەفەوی
مردن ٢ی نیسانی ١٦٥٧
لاھۆر، ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی ھیند
شوێنی حەسانەوە گڵکۆی عەلی مەردان خان
منداڵ(ەکان) ئیبراھیم خانی دووەم
خەڵاتەکان
دڵسۆزی سەفەوییەکان (١٦٢٤–١٦٣٨)
ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی ھیند (١٦٣٨–١٦٥٧)

عەلی مەردان خان فەرماندەیەکی سەربازی و کارگێڕی کورد بوو، لەژێر دەستی پاشای سەفەوییەکان شا عەباسی یەکەم و شا سەفی و دواتر دەسەڵاتداریی موگاڵ شاجیھان، خزمەتی کردوە. کوڕی گەنج عەلی خان بووە. دوای ئەوەی شاری قەندەھار کە بەشێک بوو لە ڕۆژھەڵاتیترین خاکەکانی سەفەوییەکان لە ساڵی ١٦٣٨دا ڕادەستی موگاڵ کرد، بە جیاوازی لە ئیدارەی موگاڵەکان خزمەتێکی زۆری کرد و بەرزترین ڕێزلێنانی لەلایەن موگاڵەکان بەدەستھێنا.

ساڵانی چالاکی

[دەستکاری]

عەلی مەردان خان کوردێکی ھۆزی زیگ بووە،[١] و کوڕی بەرپرسی سەفەوی گەنج عەلی خان بووە. لە ساڵی ١٦٢٤ عەلی مەردان خان پۆستی باوکی بە میراتی گرت کاتێک لەلایەن شا عەباس کرا بە والی کرمان، سیستان و قەندەھار. عەلی مەردان خان وەک باوکی لە شاری قەندەھارەوە حوکمڕانی دەکرد. لە ساڵی ١٦٢٥دا کۆنترۆڵی شاری کرمان بە ھۆکاری ئیداری ڕادەستی تەھمەسپ قولیخان کرا.[٢]

لە ساڵی ١٦٣٢ عەلی مەردان خان دەستی بە زنجیرەیەک نامەنووسی لەگەڵ موگاڵەکان کرد، کە گەیشتە لووتکە بە ڕادەستکردنی فەرمیی خاکەکانی (لەوانەش قەندەھار) بە ئیمپراتۆرییەتیی موگاڵی (مەغۆلی ھیند) شاجیھان لە مانگی ئازاری ساڵی ١٦٣٨. ھۆکاری ئەگەری ئەو کارەی ترسی تیرۆرکردن بوو لەلایەن حاکمی سەفەوی شا سەفییەوە کە پێشتر بووەتە ھۆی مردن یان دیارنەمانی چەند کەسێکی دیار لە حکوومەتی سەفەویدا. ڕادەستکردنی قەڵای قەندەھار لە مێژووی موگاڵەکان و سەفەویدا چاوێکی گەورەی لەسەر بوو. ئەم کارەی عەلی مەردان خان بە بەخشندەیی لەلایەن شاجیھانەوە پاداشتی درا و چەند دیارییەکی بۆ نارد.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Khan، Muhammad Afzal (1983). «Ali Mardan Khan – A Great Iranian Noble of Shahjahan». Proceedings of the Indian History Congress. 44: 198–210. ISSN 2249-1937. JSTOR 44139837.
  2. ^ ئ ا Soroush، Mehrnoush (2011). Encyclopædia Iranica https://iranicaonline.org/articles/ali-mardan-khan. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا