بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی شەلال قەیسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی شەلال قەیسی
بە عەرەبی: علي شلال القيسي
لەدایکبوون (١٩٦٢-٠٨-٠٦) ٦ی ئابی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
بەغدا، عێراق

عەلی شەلال قەیسی (بە عەرەبی: علي شلال القيسي) لە ساڵانی سەرەتای جەنگی عێراقدا بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە زیندانی ئەبووغرێب لە بەغدای عێراق زیندانی بووە. عەلی شەلال لەکاتی دەستبەسەرکردنی لە زیندانی ئەبووغرێب، لەسەر دەستی ئەندامانی سوپای ئەمریکا تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی توند کرا.[١]

عەلی سەری داپۆشرابوو، لەسەر سندووقێک وەستابوو، وایەرەکانیش لە شوێنە ھەستیارەکانی دەورووبەری جەستە و ئەندامی زاوزێیدا دابەشکرابوون، لەژێر ھەڕەشەی تەزووی کارەبادا ئەگەر لە سندوقەکە بکەوێت. بەڵام سوپای ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە وایەرەکان بە کارەباوە نەبەستراونەوە، بەڵکو تەنھا مەبەست لێی ئەوە بووە کە زیندانییەکە فریو بدات و ھەڕەشەی کارەبای ڕاستەقینەی لێبکات قسەکانی سوپای ئەمریکا پێچەوانەی قسەکانی عەلییە لە چاوپێکەوتنێکدا دوای ئازادبوونی لە زیندان، کە دەڵێت لە ڕاستیدا کارەبای لێدرابوو و ئەو وێنەیە دیارترین وێنە بوو کە میدیاکان لە ئابڕووچوونی ئەبووغرێبدا بڵاویانکردەوە، و بوو بە ھێمای ئەو ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە سوپای ئەمریکا لە زیندانی ئەبووغرێبدا کردبووی. ئەوە و وێنە و کاریکاتێر و نووسینی تر کە لەسەر ئەم ئابڕووچوونە بڵاوبوونەتەوە دوای ئازادبوونی لە زیندانی ئەبووغرێب وێنەیەکی ھەیە و خاوەنی بەناوبانگترین وێنەی ئەشکەنجەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Beneath the Hoods». War in Iraq. نيوزويك. 2006-07-19. لە ڕەسەنەکە لە 02 ديسمبر 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە 2007-02-12 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)