عەزیزە سدیقی
ڕواڵەت
عەزیزە سدیقی | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەفغانستان، ئەفغانستان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
پیشە | women's rights activist |
نەژاد | پەشتوونەکان |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
عەزیزە سدیقی (بە زمانی پەشتۆیی: عزيزه صديقي؛ لە دایکبووی دەورووبەری ١٩٨٣) ژنە چالاکوانی ئەفغانییە،[١] ئەو چالاکە لە بواری مافەکانی ژنان بەتایبەت ژنانی گوندنشینی ئەفغانی، عەزیزە کاریشی لەسەر مافی خوێندن کردووە. وێڕای ئەو دژوارییانەی لەبەردەم کارەکانی هاتوونەتە پێش بەڵام ئەو لە چالاکییەکانی بەردەوام بووە.
عەزیزە لە ئەفغانستان لە دایکبووە، بەڵام کاتێک تەمەنی گەیشتۆتە هەشت ساڵان ئەوا وڵاتەکەی جێهێشتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣، وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان گەڕاوەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٢][٣] دواتر بەهۆی بەناوبانگییەوە نەیتوانی بەردەوام بێت، هەربۆیە لە ئەمریکا وەک پەنابەر مایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Department Of State. The Office of Electronic Information، Bureau of Public Affairs (٧ی ئازاری ٢٠٠٧). «Honorees». 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «2007 International Women of Courage Honorees – AWIU» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Department Of State. The Office of Electronic Information، Bureau of Public Affairs (١١ی ئازاری ٢٠٠٨). «2007 Ceremony». 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەزیزە سدیقی تێدایە. |