عەبدوڵڵا نەورۆڵی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
عەبدوڵڵا محەمەد عەبدولمحەمەد | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٥٧ |
| نیشتەجێی | ھەڵەبجە |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی شارستانی |
| پیشە | پارێزگاری ھەڵەبجە |
| چالاکبوون | ١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ - ئێستا |
عەبدوڵڵا نەورۆڵی یان عەبدوڵڵا محەمەد عەبدولمحەمەد (لەدایکبووی ١٩٥٧ -) لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی لەزانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە، پارێزگاری ھەڵەبجەیە (١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ -).
چالاکییەکانی
[دەستکاری]- لەساڵی ١٩٧٩ لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی وەکو ئەندازیار دەست بەکاربووە.
- لەساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٤ لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم وەکو سەرۆکی ئەندازیاران و جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژەکان کاریکردووە.
- لەساڵانی ١٩٩٤-١٩٩٦ بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سلێمانی بووە بەپلەی سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتوو.
- لەساڵانی ١٩٩٦ و ١٩٩٧ بەڕێوەبەری گشتی ئەشغال و ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.
- لەساڵانی ١٩٩٧ و ١٩٩٨ بووەتە بریکاری وەزارەتی ئەشغالی حکومەتی ھەرێم.
- لە ١٩٩٨ تا ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ وەکیل وەزیری ئەشغال و ئاوەدانکردنەوە بووە، ئەوەش دوای یەکگرتنی وەزارەتی ئەشغال و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
- لەساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ لەسەر داوای رێکخراوی یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەکان (ITU) و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم و بەڕەزامەندی ڕێکخراوی ھابیتات، وەکو ئەندازیار و سەرپەرشتیار پڕۆژەی بینای تەلەفۆنات لە سلێمانی و شاخی سارا لەکۆیە و بازیانی جێبەجێکردووە. لەکۆتایی پڕۆژەکەدا سوپاس و پێزانینی وەرگرتووە و بەمەش ھێڵی پەیوەندی نێوان سلێمانی و ھەولێر پێکەوە بەسترا.
پارێزگاری ھەڵەبجە
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |