عەبدولکەریم خەتابی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محمدی عەبدولکەریم ختابی (ماوەی ژیان:١٨٨٢یان١٨٨٣ شارۆچکەی ئەجدیر لە مەغریب تاکوو ٦ی شووباتی ١٩٦٣ لە قاهیرە). بەگریەکی ڕۆژئاوای ناوچەی لادێ و سەرۆک کۆماری لادێ بووە و دژی داگیرکاری فەڕەنسا و ئیسپانیا شەڕی کردووە و نازناوی قارەمانی لادێ و شێری لادێ و سەرۆکی موجاھیدەکانی لێنراوە. لە ساڵی ١٨٨٢ لەشارۆچکەی ئەجدیر لە لادێ لە مەغریب لەدایک بووە، لەسەر دەستی باوکی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە و دواتر لە قوتابخانەی سەفارین و شەراتیین لەفاس خوێندوێتی و دوای ئەوەی زانیاری تەواوی لە فیقھی ئیسلام و فەرموودە پەیداکردووە لە زانکۆی لادێکانی فاس تەخەڕوجی کردووە، وەکو مامۆستا و دادوەر و سەرنووسەری ڕژنامەیەکی ئیسپانی کاری کردووە.عەبدولکەریم لەلایەن ئیسپانیانییەکانەوە ١١ ساڵ زیندانی کراوە، دوای ئەوەی ئازاد کراوە دووبارە بۆتەوە دادوەر، دوای شکستھێنانی دانوستانەکانی نێوان باوکی و ئیسپانیەکان گەڕاوەتەوە بۆ ئەجدیر و ڕیزی ھۆزەکانی ڕێکخستووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسپانیەکان و لەشەڕی ئەنوالی ساڵی ١٩٢١ ھێزە داگیرکارەکانی ئیسپانیای تێکشکاندووە، لەساڵی ١٩٢١ کۆماری لادێی دامەزراندووە بەناوی کۆماری یەکگرتووی ھۆزی لادێیەکان کە پێکھاتبوو لەدەستور و پەرلەمان، پایتەختەکەشی ئەجدیر بووە و عبدالکریم ختابیش وەکو سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردراوە، لەساڵی ١٩٢٦ لەلایەن ھێزێکی ئیسپانی و فەرەنسیەوە کە ژمارەیان ٥٠٠ ھەزار سەربازبووە و بەچڕی چەکی کیمیاویان بەکارھێناوە کۆماری لادێیان پوچەڵکردۆتەوە.لەلایەن فەڕەنساییەکان ختابی و خێزانەکەی نەفی کران بۆ دورگەی لارینیۆن، لەدوای زیاتر لە ٢٠ بەسەربردنی ژیانی مەنفا بڕیاریاندا بیگوازنەوە بۆ فەڕەنسا، کاتێک کە کەشتیەکە لە بوورسەعیدەوە تێپەڕبووە، داوای لە شا فاروقی میسر کردووە پەنابەرێتی سیاسی بداتێ ئەویش داواکاریەکەی جێبەجێکردووە و تادوا ژیانی لەمیسر ماوەتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی