عەبدولڕەزاق بەدرخان
عەبدولڕەزاق بەدرخان (١٨٦٤–١٩١٨) نەوەی میر بەدرخانی بۆتان و سیسەتمەدار و دپلۆماتکار و خەباتکار ە ڕۆشنبیرێکی ناسراوی کوردە.

خوێندن
[دەستکاری]دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی، لە ناو ئیدارەی عوسمانیدا وەک کارمەند دەست بەکار بوو، لەھەمان شار (سنجەقی ئایدین) کە نەجیب پاشای باوکی تێیدا وەک شارەدار (متصرف) بەمەش خەونی تەواوکردنی خوێندتەکەی لە ئەورووپا ھەڵوەشایەوە، دواتر وەک دیپلۆماتکارێک دەستنیشانکرا لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا لە ساڵی ١٨٨٥.
دپلۆماتکار و خەباتکار
[دەستکاری]ساڵی ١٨٨٩ لە سانت پترسبۆرگی پێتەختی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا پۆستی دپلۆماسی پێ سپێررا ماوەی ساڵێک لە کونسوڵخانەی عوسمانی وەک سکرتێر کاری کرد. دواتر لەبەر لە کارەکەی لادرا و ئەرکێکی تری دبلۆمسایی لە لە کونسوڵخانەی عوسمانی لە تاران بۆ پێشنیار کرا. دواتر ویستی لە یەریڤان نیشتەجێ بێت چونکە نزیک بوو لە ناوچە کوردنشینەکان. ڕووسەکان نەیاندەویست پەیوەندیی دبلۆماسیی دەوڵەتەکەیان لەگەڵ ئەستەنبۆل تێک بچێت بۆیە ئەو پلانەی بۆ مانەوە لە یەریڤان سەرینەگرت و ڕووسەکان شاری تبلیسییان بۆ پێشنیار کرد .. لە تبلیسەوە دەستی بە گەشتێکی فراوان کرد سەرەتا لە باتومی بۆ کیێڤ و پاشان بۆ بریتانیا. مستەفا بەدیرخانی باوکی ن لە ساڵی ١٨٩٤ داوای لێکرد بگەڕێتەوە بۆ ئیستەنبۆل، لەوێ پۆستێکی پێدرا لە فەرمانگەی تەشریفاتی لە ئیستانبۆل و لە ڕێگەیەوە توانی پەیوەندیی لەگەڵ دپلۆماتکارە بیانییەکان پتەوتر کرد.
سوورگومکردنی بۆ تەرابلوس
[دەستکاری]ساڵی ١٩٠٦ بەھۆی کوشتنی ڕەدوان پاشای شارەداری ئیستانبۆل لە گەڕەکی شیشلی، عەبدولرەزاق بەدرخان و بیست کوردی دیکە لەلایەن دەوڵەتەوە تاوانبار کران بە گوشتنی و حوکمی ئیعدامی بۆ دەرچوو؛ بەڵام لەبەر ڕۆڵ و ناودەنگی بەدرخانییەکان، سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی فەرمانی دا بەرەو تاراوگوی تەڕابلوس لە لیبیا سوورگوم بکرێن. بە ھاتنی جەوانانی تورک ساڵی ١٩٠٨ بۆ سەردەسەڵات، عەبدولرەزاق بەدرخان ە ساڵی ١٩١٠ ئازادکراو داوای پەنابەری سیاسی کرد لە ڕووسیا.
ھەڵگەڕانەوە لە دەوڵەتی عوسمانی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩١١ چەند ئەندامێکی بنەماڵەی بەدرخان گەڕانەوە بۆ زێدی باوباپیرانیان لە ناوچەی بۆتان، ھەر ئەو ساڵ عەبدولڕەزاق پۆستی جێگری پەرلەمانی عوسمانی بۆ پێشنیار کرابوو؛ بەڵام ساڵی ١٩١٢ پاڵپشتی لە سەرھەڵدانی کوردانی دەوروبەری ئەرزرۆم کرد. ساڵی ١٩١٣ داوای بەشداریکردنی کوردەکانی کرد لە دانوستانەکان سەبارەت بە چاکسازیی زەوی و زاری پارێزگا کوردنشینەکانی ڕۆژھەڵات ئەو دەیگوت بەشێکی زۆری ئەو زەویانەی کە باس لەوە دەکرا بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ئەرمەنەکانەوە، زۆربەی خاوەنەکانیان کوردن. لە ساڵی ١٩١٧ دوای ئەوەی ڕووسەکان پارێزگاکانی باکووری کوردستانیان گرت، پۆستی پارێزگاری بدلیسی پێدرا، دواتر ھەوڵیدا بە ھاوکاری ڕووسەکان، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ھاوشێوەی دەوڵەتی ئەرمەنستان دابمەزرێنێت. لە ساڵی ١٩١٣ کاتێک لە شاری خۆی دەژیا پەیوەندیی بە سمکۆی شکاک و سەید تەھای شەمزینییەوە ھەبوو و کۆمەڵیێکی بە ناوی جیھاندین دامەزراند لە لە ورمێ پەخشنامەیێکی کوردی - تورکیی دەرکرد بە ناوی ڕۆژی کورد (کوردستان) بە سەرپەرشتی سمکۆی شکاک. ھەر لە شاری خۆیدا خوێندنگەیێکی کوردیی بۆ فێرکردنی منداڵانی کورد کردەوە.
ژیانی تایبەت (١٨٦٤–١٩١٨)
[دەستکاری]خۆی کوڕی نەجیب (پاشای بەدرخان)ە و دایکی ناوی حەنیفە بەدرخانە ھاوسەرگیری لەگەڵ ھێنریێت ھۆرنیک کرد کە بە ڕەچەڵەک نەمسایی بوو سەردەمێک لە دەرباری خدێوی میسڕ (عەباس حلمی پاشا) وەک دکتۆری ددانساز کاری دەکرد و لە ساڵی ١٩٠٣ کچێکیان بوو ببە ناوی لەیلا بەدرخان کە لە پاریس بە کاری ھونەری و نواندن دەناسرا . لە ساڵی ١٩١٨ بە دەستێکی نەناسراو لە شاری ئەنقەرە تیرۆر کرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- نەدای ورمێ؛ چاپەمەنییەکانی پارێزگای ورمێ
- شاژن بۆ ڕۆژێک، نووسینی سەمیر ڕەفعەت، ھەفتەنامەی الاھرام ڕۆژی ٦ تشرینی یەکەم ١٩٩٤ (QUEEN FOR A DAY/ http://www.egy.com/historica/94-10-06.php)
- نۆ ژن کە پێویستە ھەموو کوردێک باینناسێت: 9 Women every Kurd needs to know ()